بابه‌ت: دیــدا ماڵئاوایی له هانده‌ران و ستافی یانه‌ی میلانێلۆ كرد
گۆڵپارێزی یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی نیلسۆن دی‌دا ماڵئاوایی له هانده‌رانی یانه‌كه‌ی كرد ئه‌مه‌ش دوای جێهێشتنی یانه‌ی ڕۆسۆنێری.
گۆڵپارێزی به‌ڕازیلی بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ یاری بۆ یانه‌ی ڕۆسۆنێری كرد و توانی گشت نازناوه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت له‌گه‌ل یانه‌ی میلان و دووجار بووه پاڵه‌وانی شامپیۆنزلیگ.
دی‌دا له لێدوانێكیدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌ی میلان ـدا ووتی…”ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژه دوای 10 ساڵ كه وه‌ك یاریزانێكی پێشووی ڕۆسۆنێری به‌سه‌ر ببه‌م،حه‌زم ده‌كرد تا به‌سه‌ر چوونی بۆنده‌كه‌م لێره بمێنمه‌وه و دواتر ماڵئاوای له هانده‌ران بكه‌م چونكه زۆر لێیان نزیك بووم”.
“له‌گه‌ڵ ئه‌وان ئێمه به باری خراپ و باش‌دا تێپه‌ڕیوین و هه‌موو شتێكمان به‌ده‌ست هێناوه”.
“سوپاسێكی گه‌وره‌ی سه‌رۆكی یانه به‌ڕێز سیلڤیۆ بێرلسكۆنی ده‌كه‌م و هه‌روه‌ها بۆ جێگری سه‌رۆك ئه‌دریانۆ گالیان و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی ئاریدۆ بریادا چونكه بێ ئه‌وان هه‌رگیز هه‌لی ته‌واوم پێ نه ده‌درا”.
“زۆر خه‌ڵكی تر هه‌ن كه‌وا پێویسته سوپاسیان بكه‌م له‌وانه هاوڕێیه‌كانی تیپه‌كه‌م و به‌ڕێوه‌به‌ران و گشت ستافی میلانێلۆ،به‌ڵام سوپاسێكی گه‌وره‌ش ئاڕاسته كاڕلۆ ئه‌نشیلۆتی ده‌كه‌م كه ئه‌و هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ ڕێگه دان به یاری كردنم لێره”.
“چه‌ندین كه‌سانی تر هه‌ن كه‌وا پێویسته سوپاسیان بكه‌م به‌ڵام دڵنیا بن كه‌وا به‌رده‌وام له قوڵایی دڵما ده‌بن (بژی میلان)”.
یاریگا