1

بابه‌ت: ئه‌مشه‌وو

ئه‌مشه‌وو

ئه‌مشه‌و له‌پای دووریتا خه‌م پێڵووی چاوی گرتووم
له‌ بۆته‌ی عه‌شقی تۆدا ده‌روێشێ حـاڵ لێ هاتووم
له‌ زکرو خامۆشیــی خـۆم سـه‌رگـه‌رمــم بۆ دیدارت
لــه‌‌ بـاوه‌شـی عــه‌شقا بووم بـۆچی که‌وتمه‌ که‌نارته‌
ئـه‌‌مشه‌وو ده‌روێشی عـه‌شقم په‌یامم  سۆزی خوایه‌
نــوێژم بۆ ڕووگــه‌ی چــاوت بـانگ و نزاو نه‌وایه‌
له‌ پــه‌رستگای عــه‌شقدا کڕنــۆش هێنــاو چاوه‌ڕێم
ئه‌مشه‌و بۆ ده‌رناکه‌وی خۆ من هه‌ر خۆڵی سه‌ر ڕێم
ئه‌مشه‌وو یـا ڕێگه‌ چــاوه‌  یـا چــاوم هــه‌ر ڕێگایه‌
سه‌ری کڕنۆش هێناوم هــه‌ر خــولیاو هــه‌ر نیگایه‌
ئــه‌ڕوانـــم تـــاریکــی یه‌ . بــه‌ڵام لـه‌ حاڵ و زکرم
کـــه‌‌ ده‌روێشی عه‌شق بـــم .. نـاوه‌ستم تاکو ده‌مرم

HEMN