1

بابه‌ت: گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ هانده‌ری ئه‌رجه‌نتینن

چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و هێرشانه‌ی له‌سه‌ریانه‌، به‌وردی ته‌ماشای یارییه‌كانی مۆندیالی ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن‌و دڵنیاشن له‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نیتن جامه‌كه‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌.
ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ چه‌پڕه‌ون‌و دژی رژێمه‌ سه‌رمایه‌داره‌كانن، له‌نێو گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ زۆر خۆشه‌ویستن. ئه‌و وڵاتانه‌ش زۆربه‌یان له‌ كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوورن.
كچه‌ گه‌ریلایه‌ك به‌په‌یامنێری رۆژنامه‌ی "یه‌نی ئوزگور پۆله‌تیكا"ی زمانحاڵی په‌كه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌ماشای یارییه‌كانی جامی جیهانی ده‌كات، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر حه‌ز له‌ یاری تۆپی پێ ناكات.
ئه‌و كچه‌ گه‌ریلایه‌ ده‌ڵێ "ئه‌و یارییانه‌ چوار ساڵ جارێكه‌، بۆچی ته‌ماشای نه‌كه‌ین؟".
زۆرینه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینن، هۆكاری ئه‌وه‌ش بوونی باشترین یاریزانی دنیا لیۆنێل مێسی له‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌‌و هه‌روه‌ها بوونی دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنایه‌ به‌راهێنه‌ری، به‌تایبه‌تی كه‌ مارادۆنا به‌لایه‌نگرێكی سه‌رسه‌ختی شیوعییه‌ت ناسراوه‌‌و وێنه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ گیڤاراو كاسترۆی به‌شێوه‌ی تاتو له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆی نه‌خشاندووه‌.
جیاواز له‌ زۆربه‌ی گه‌ریلاكانی دیكه‌، كچه‌ گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندای خۆش ده‌وێت‌و ده‌ڵێ "ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاره‌ی هۆڵه‌ندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێ، چونكه‌ تیمێكی ته‌ندروست‌و به‌توانان".
هه‌ندێك جار گه‌ریلاكان تووشی نیگه‌رانی ده‌بن به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كاندا نۆره‌ی پاسه‌وانیان دادێت‌و له‌مباره‌وه‌ سوكه‌ كێشه‌یان ده‌كه‌وێته‌ نێوانه‌وه‌.

2

وه‌ڵام: گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ هانده‌ری ئه‌رجه‌نتینن

dast xosh
balam pem wabw ka handary almanyan

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c8c5c996d6.jpg