بابه‌ت: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك: ماره‌كان هۆكارێكی له‌ناوبردنی دیناسۆره‌كان بوونه
دوورگه- چه‌ندین پسپۆری بواری زینده‌وه‌رانی له وڵاتی هیندستان له‌دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك رایانگه‌یاند كه جۆره مارێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه له سه‌رده‌می دیناسۆره‌كان ژیاون و هێلكه‌ی دیناسۆره‌كانیان خواردووه. هه‌روه‌ها پسپۆره‌كان ئه‌وه‌شیان روونكرده‌وه كه ئه‌و جۆره مارانه هۆكارێكی كارای له‌ناوچوونی دیناسۆره‌كان بوونه، چونكه خۆراكی سه‌ره‌كی ئه‌و مارانه خواردنی هێلكه‌ی دیناسۆره‌كان بووه و دوای له‌ناوچوونی دیناسۆره‌كانیش ئه‌وانیش له‌ناوچوونه.