بابه‌ت: کێشه‌ی پشت ئێشه
[size=24]- چۆن پشت ئێشان په‌یدا ده‌بێت؟
- ناله‌باری لایه‌نه ده‌روونییه‌که‌ی مرۆڤ
- چی بکه‌ی؟
- چی نه‌که‌ی؟
- سه‌رچاوه
ئێمه بیری لێناکه‌ینه‌وه به‌ڵام به هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌ک که ئێمه ده‌یکه‌ین،دهها ماسوولکه،ئێسک و جمگه وه‌کار ده‌که‌ون. ئامێریان سیسته‌می جوڵانه‌وه‌ی مرۆڤ ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌یه و زۆر به‌که‌ڵکه به‌ڵام سیسته‌مێکی زۆریش ناسکه چۆن ئه‌و پێکهاتووه له چه‌ند په‌یوه‌ندی تر که به یه‌که‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر بێتوو یه‌کێک له‌م ''په‌یوه‌ندانه'' تووشی زیان بێت،ئه‌وه ده‌بێته هۆکاری ڕوشان و ئازاری پشت. له ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا ده‌رکه‌وت که دوایی کێشه و ئازاری شان و مل،کێشه و ئازاری به‌شی خواره‌وه‌ی پشت زیاتر دێته پێش له سیستێمی جوڵانه‌وه‌یی مرۆڤدا. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ش سه‌یر نییه که بزانین که که‌م یان زیاد 2/3 کێشی جه‌سته‌ی مرۆڤ به ''پشت'' هه‌ڵده‌گیرێت.
80 % له خه‌ڵکانی ته‌مه‌ن له نێوان 25- 55 ساڵ کێشه‌ی ئازاری پشتیان هه‌یه.
زۆربه‌ی ئه‌م کێشه/ئازاره له خۆیه‌وه چاک ده‌بێته‌وه.
10 % له ئازار و کێشه‌کان به هۆیه‌کی تایبه‌ت ده‌سه‌لمێندرێت،به‌ڵام 90 % له نه‌خۆشه‌کان هۆکاری ئازاریان دیار نییه و یان تایبه‌ت نییه. ئازار له ئارا دایه به‌ڵام هۆیه‌که‌ی ڕاسته‌وخۆی بۆ نادۆزرێته‌وه.
هه‌روه‌ها به پشکنین به ڕێگای MRI & Rontgen نادۆزرێته‌وه.
له‌م گروپه خه‌ڵکه‌دا زۆربه‌یان له ماوه‌ی نێوان 4-6 حه‌فته چاک ده‌بنه‌وه.که‌م یان زیاد نیوه‌ی ئه‌وانه دیسان دوای ماوه‌یک کێشه و ئازاریان ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
ئه‌گه‌ر کێشه و ئازار له سێ هه‌یڤ زیاتری پێبچێت،ئه‌وه باس له سه‌ر پشت ئێشانی درێژخایه‌ن ده‌کرێت. و به‌ڵام ئه‌وه خۆشبه‌ختانه ته‌نیا 2،5 % له نێوان هه‌موو جۆره‌کانی دێته پێش.
چۆن پشت ئێشان درووست ده‌بێت؟
ئه‌گه‌ر هۆکارێکی تایبه‌تی بۆ بدۆزرێته‌وه ئه‌وه ئاسانتره بۆ چاره‌سه‌ریکردن وه‌کو له ئارادابوونی هه‌ندێک نه‌خۆشی که لێره‌دا ناکرێت باسییان لێوه بکه‌ین و درێژه‌ی پێ ده‌وێت.
هۆکاره‌که زیاتر له ئه‌نجامی چه‌ندین جۆر فاکتۆر پێک دێت که ڕۆڵیان هه‌یه له سه‌ر درووستبوونی پشت ئێشان وه‌کو نه‌کو ته‌نیا باری گشتی ته‌ندرووستی مرۆڤ خۆی به‌ڵکو باری چۆنییه‌تی پشت-ماسوولکه‌کانی پشت. له په‌نایی ئه‌وه‌شدا کێش و قوورسایی خستنه‌سه‌ر پشت ڕۆڵی هه‌یه له په‌یدابوونی ئازاری پشت.
به‌ڵام به بێ قوورسایی خستنه سه‌ر پشت یش جاری وایه درووستبوونی پشتئێشان هه‌یه! زۆردانیشتن و که‌م جوڵانه‌وه دوو فاکتۆرن که ڕۆڵیان هه‌یه له په‌یدابوونی ئه‌م کێشه‌یه: له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا که‌متر خوێن ده‌چێته ناو ماسوولکه‌کان که ئه‌وان بارسه‌نگی یان ته‌وازنی سێبه‌نده‌ی پشت یان ستوونی پشت ڕاده‌گرن.
هه‌روه‌ها ته‌مه‌ن فاکتۆرێکه که ڕۆڵی هه‌یه له هاتنه پێشی ئه‌م کێشه‌یه. به‌ره‌به‌ره که ته‌مه‌ن ده‌ڕواته سه‌ره‌وه،ئه‌وه نێوان جمگهکانیش که‌متر ده‌بێته‌وه(ته‌نگ ده‌بنه‌وه) و کێش و هێزی جوڵانه‌وه و ڕاوه‌ستان و داهاتنه‌وه‌ی ستوونی جمگه‌کان لاواز ده‌بێت و به‌م شێوه‌یه ستوونی جمگه‌کان توانای هه‌ڵگرتنی کێشی جه‌سته‌ی که‌متر ده‌بێته‌وه.
ناله‌باری لایه‌نه ده‌روونیه‌که‌ی مرۆڤ
هه‌روه‌ها هه‌ندێک فاکتۆری ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆڵیان هه‌یه له درووستبوونی پشت ئێشان وه‌کو خه‌مۆکێ،ترسی بێ هۆ(واهیمه)،گرژی و ئاڵۆزی ده‌روونی(نائارامی ڕۆحی)،خواردنه‌وه‌یی ئهلکۆحول-و یان مادهسڕ/بێهۆشکه‌ره‌کان ئه‌کرێت ببن به مایه‌ی درووستبوونی ئازاری پشت.
به هه‌ر بوارێک که نائارامی بخاته ناو بیر و ده‌روونی مرۆڤ،ئه‌گه‌ری پشت ئێشان هه‌یه بێته ئاراوه. بۆ نموونه کاری زۆر و بێ حه‌سانه‌وه و یان شووێنی کار ناشیاو بێ(سه‌رما وته‌ڕی)،چۆنکه لێره‌دا ماسوولکه‌کان خۆیان گرژ ده‌که‌ن و به تووندی ڕاده‌کێشن ودهرهنجام ئه‌وه ئه‌بێته هۆی ئازار.
چی بکه‌ی؟
• پاسکیل لێخوڕین،مه‌له‌کردن،پیاسه‌کردن و یان به‌لای که‌مه‌وه نیو کاتژمێر بجۆڵیوه.
• ته‌وازن بدۆزه‌وه له نیوان ماندووبوون و حه‌سانه‌وه.
• هه‌وڵ بده کێشت زیاد نه‌بێت.
• بۆ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ له سه‌ر یه‌ک ڕامه‌کشێ، دامه‌نیشه یان ڕامه‌وه‌سته،جار به‌جار ئاڵوگۆر بکه به شێوه‌ی خه‌وتن،دانیشت و ڕاوه‌ستان.
• هه‌وڵ بده سیگار مه‌کێشه: لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی سه‌لماندوویه‌تی که سیگارکێشان کاریگه‌رییه‌کی نه‌رینی هه‌یه له سهرتێکچوونی نێوان جمگه‌کان و هه‌روه‌ها کێشانی سیگار هۆکارێکه بۆ دره‌نگچاکبوونه‌وه‌ی ئازاری پشت.
• جوڵانه‌وه له ماساژکردن(شێلان) زۆر باشتره
• پارێز بکه له هه‌ڵگرتنی کێشی زۆر قوورس: شێوه‌ی درووستی هه‌ڵگرتنی کێشی گران یان قوورس به‌کار بێنه.
• رۆژانه خواردنی خۆراکی پێویست بۆ جه‌سته.
• گه‌رما پێدان له کاتێ ئازار.
• ده‌رمانی ئازار به‌کارهێنان له کاتێ پێویستدا.
چی نه‌که‌ی؟
• وه‌رزشی قوورس، به تایبه‌تی که ماوه‌یه‌ک نه‌تکردبێت.
• پێڵاوی ته‌سک و بچووکتر له پێ.
• ماوه‌ی دوور ودرێژ داهاتنه‌وه.
• شتی قوورس هه‌ڵگرتن به شێوه‌ی هه‌ڵه.
[/size]
[size=10]
سه رچاوه:گۆڤاری Libelle ژماره 42[/size]
[size=24]داوا كاری دوعام ده ره چه یه كی باش بێنم..[/size]
[center][size=24]rebwar_9[/size][/center]
[size=24]كه له ده ستمابوویت نه م ئه زانی كێم له ده سته.[/size]
[size=24]كه له ده ستم دایت زانیـم كــێم لــه ده سـت داوه.[/size]