بابه‌ت: وه‌فاتی 4 ئیمامه‌که چۆن بوو
[size=24]وه‌فاتی ئیمامی (ئه‌بو به‌کر)[/size]
[size=16]پێشه‌وا له کاتی سه‌ره‌مه‌رگدا پرسیاری له عائیشه کرد که پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه‌فاتی کرد؟
وه‌ڵامی دایه‌وه له رۆژی دووشه‌ممه ، فه‌رمووی : ئه‌مرۆ چ رۆژێکه؟
وه‌ڵامی دایه‌وه دووشه‌ممه
ئه‌ڵێ داوا ده‌که‌م هه‌ر ئیمشه‌و بگه‌م به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خوای گه‌وره‌ش داواکاریه‌کی هێنایه جێ؟
له‌ته‌مه‌نی 63 ساڵی کۆچی دوایی کرد ، ماوه‌ی فرمانرهوایی 2ساڵ و 3مانگ و 20 رۆژ بوو
وه‌سیه‌تی کرد له ژووره‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بینێژن
له پاش مردنی (عمری کوری خه‌تاب ) نوێژی له‌سه‌ر کرد
به نه‌مانی ئه‌م پێشه‌وایه هه‌موو دڵته‌نگ و حه‌زین بوون
ئیمامی (عه‌لی) به ده‌م گریانه‌وه ده‌یفه‌رموو ( انا لله وانا الیه را‌جعون)
[/size]
[size=24]وه‌فاتی ئیمامی (عومه‌ر)[/size]
[size=16]کاتێ چووه مینا لێ ته‌واو بوو ، ده‌سته‌کانی بۆ ئاسمان به‌رزکرده‌وه له به‌ر خوا پارایه‌وه فه‌رمووی : خوایه به ساڵاچووم ، که‌م هێزبووم ، رهعیهتهکهم په‌ره‌ی سه‌ندووه ، داوات لێ ده‌که‌م به بێ که‌م و کوری و زیاده‌رۆیی بم مرێنه بۆ لای خۆت
پێشه‌وا خه‌ونێکی بینی بوو ده‌یزانی گوشتی کۆتایتی ، له‌خودا کهلهشێرێکی دیبوو 2 ده‌نوکی لێدابوو
ده‌فه‌رموێت : ئه‌م خه‌ونه‌م بۆ ئه‌سمای کچی عومه‌یس گێرایه‌وه
ووتی : مانای وایه پیاوێکی عه‌جه‌می ده‌تکوژێ
ئه‌بو لئلوئی دڵ پیس تایبه‌ت نێردرابوو بۆ شه‌هید کردنی
(سه‌عدی کوری جوبه‌یر) ده‌ڵێت : ئێمه له نوێژی به‌یانی بووین له دوایی پێشه‌وا ، رکعه‌تی یه‌که‌م ته‌واو بوو له رکعه‌تی دووه‌م دا ( ئه‌بو لوئلوئ) هه‌ڵی کوتایه سه‌ری سێ خه‌نجه‌ری لێدا که یه‌کێکیان ژێر ناو‌کی گرتبوو هه‌ر به ویش مرد
پاشان فرمانی کرد به عبدالله کوری بچێته لای عائیشه که و سڵای منی پێبگه‌ینه پێی بڵێ : باوکم داوای مۆڵه‌ت ده‌کا بۆ ناشتنی له ژووره‌که‌ی خوشه‌ویستی خو و ئه‌بو به‌کر
عائیشه‌ی ووتی : به‌خوا ئه جێگایه‌م بۆ خۆم دانابوو به‌لام گه‌وره‌ی ئه به‌سه‌ر خۆم داده‌ده‌م
له‌ته‌مه‌نی 63 ساڵی گاینی ده‌رچوو ، فرمانرهوای 10ساڵ و 6مانگ و 4رۆژبوو
ئێمه‌ی کورد زۆر قهرزاریتۆین چونکه به‌هۆی تۆ ئێمه هاتینه ناو ئیسلام و گه‌شاینه‌وه ، نازانین چۆن پاداشتت بده‌ینه‌وه ، ته‌نیا نزا‌و پارانه‌وه له ده‌ستمان دێ ، ئێمه به هۆی تۆوه رێگای راستیمان دۆزیه‌وه ، ئێمه شاهێدیت بۆ ده‌ده‌ین
[/size]
[size=24]وه‌فاتی ئیمامی ( عوسمان)[/size]
[size=16]له پاش ئه‌وه‌ی (کوڕی سه‌به‌ء) کۆمه‌ڵێکی به دواکه‌وتن و به‌رێ که‌وتن به‌ره‌و پایته‌ختی ئیسلام ، ئیتر ئه‌م ئاژاوه چی یانه گه‌مارۆی ماڵی عوسمانیان دا‌و لێ نه‌گه‌ڕان بێته ده‌ره‌وه له‌پاش گه‌مارۆدانی ماڵه‌که‌ی سوپای ئیسلام چاوه‌رێی فه‌رمانی پێشه‌وا بوون که هه‌ر فه‌رمانێك ده‌ربکات ، زۆر له هاوه‌لان داوایان له پێشه‌وا کرد مۆڵه‌ت بدات تاوه‌کو کوشتاریان بکات
به‌لام ده‌یفه‌رموو : ئه‌وه‌ی له ساته وه‌خته زۆر به که‌لکم دێ که‌سێکه که له ژێر فه‌رمانم بێ
ئه‌وه‌بوو ئاژاوه چیه‌کان ئه‌م هه‌ڵه‌یان ره‌خساند به‌سه‌ر دیواری دراوسێ یه‌که‌ی هه‌ڵیان کوتایه سه‌ری له‌و کاته خه‌ریکی قورئان خوێندن بوو به بێ شه‌رم کردن له قوئان و بێ ئه‌ده‌بی به‌رامبه‌ر به‌ریشه سپیه‌که‌ی ده‌ستیان چووه خوێنی و شه‌هیدیان کرد تاوه‌کو چهنددڵۆپ خوێنێك رژایه سه‌ر ئایه‌تی ( فسیکفیکهم الله وهو السمیع العلیم )
عافیدی کوری حه‌رب هه‌ڵی کوتایه سه‌ری و شه‌هیدی کرد[/size]
[size=24]وه‌فاتی ئیمامی عه‌لی[/size]
[size=16]کوری سه‌باء به شه‌هید کردنی (ئمامی عوسمان ) دڵی تێر ئاو نه‌بوو ،
پێشه‌وا له پاش سه‌که‌وتنی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵه‌ی خه‌واریج هه‌ندێکیان ئه‌م ڕکه شه‌یتانیه‌یان له دلدا مابوو که نیازی خراپیان به‌رامبه‌ر هه‌بوو بۆیه ئه‌مانه که‌وتنه ته‌گبیر دانا بۆ کوشتنی ( عه‌لی و مه‌عاویه و عه‌مر) له ناو خۆیاندا سێ پیاویان هه‌ڵبژارد بۆ کوشتنی (عه‌لی) کوڕی مه‌لجه‌م
بۆکوشتنی ( مه‌عاوییه) به‌رکی کوری عبدالله ، بۆ کوشتنی (عه‌مری کوری عاص) به‌کریان دانا
مه‌عاویه بریندار بوو دوایی چاك بۆوه ، ( عه‌مر) ئه‌و رۆژه نه‌خۆش بوو (خاریجه‌ی کوری حوزافه‌ی) نارد ئه‌و شه‌هید بوو
کاتێ ئیمامی عه‌لی خه‌ڵکی بانگ ده‌کرد بۆ نوێژی به‌یانی رێ‌یان پێ گرت و کوری مه‌لجه‌م پێ ی ووت : حوکم ده‌سه‌ڵات بۆ خوایه نه‌ك بۆ تۆ
شمشێرێکی دا به ته‌وقی سه‌ری ، ئینجا ئیمام ده‌نگی به‌رزکرده‌وه عبدالرحمانی کوڕی مه‌لجه‌م ده‌ستگیرکرا ئیمام فه‌رمووی به‌ندی بکه‌ن......
ئه‌و رۆژه رۆژی هه‌ینی بوو له پاش 2 رۆژ به سه‌ر زامه‌که‌ی مرد له‌ته‌مه‌نی (58) ساڵی هه‌ندێك ده‌ڵێن (63)ساڵێ بووه
ماوه‌ی خه‌لافه‌ت 4ساڵ و 10مانگ بووه [/size]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!