1

بابه‌ت: مه‌ترسییه‌كانی خواردنی برنجی سپی بخوێنه‌وه‌

دوورگه‌- به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ گۆڤاری (میدیسن ئارشیڤیس ئینتێرناڵ)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی بڕێکی زۆر له برنجی سپی ده‌خۆن، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شه‌کره‌ی له جۆری دوو زۆر زیاتره، به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی برنجی سروشتی ده‌خۆن؛ واتا برنجی بۆر ده‌خۆن.هۆکاری ئه‌مه‌ش بۆ ڕیشاڵ‌ و کانزاییه‌کان و ڤیتامینی ناو برنجی بۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م زانیارییه نوێیه‌ش توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی له‌ئاکامی شیکارکردنه‌وه‌یه‌کی فراوان پێیگه‌یشتوون. له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی بۆ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ چاودێری شێوازی خۆراکی، ته‌ندروستی و ژیانی نزیکه‌ی 200 هه‌زار به‌شداربووی مێنییه و نێرینه‌یان کرد. توێژه‌ران تیری ته‌واویان خستبووه سه‌ر خواردنی برنجی سپی و بۆر و کاریگه‌ی خواردنی ئه‌م دوو جۆر برنجه‌ش له‌سه‌ر تووشبوون به جۆری دووه‌می شه‌کره. ده‌رئه‌نجام توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که خواردنی برنج پێنج ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌کدا ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به شه‌کره به‌رز ده‌کاته‌وه. هاوکات توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که خواردنی برنجی بۆر دووجار یان زیاتر له هه‌فته‌یه‌کدا ده‌بێته هۆکاری نزمکردنه‌وه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره. شایانی باسه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شداربووان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام برنجی بۆریان نه‌خواردووه و خۆراکی سه‌ره‌کیان ڕۆژانه‌یان نه‌بووه، هه‌ربۆیه توێژه‌ران ناتوانن بڵێن، که مرۆڤ به خواردنی زۆری برنجی بۆر خۆی له‌تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره ده‌پارێزێت.

2

وه‌ڵام: مه‌ترسییه‌كانی خواردنی برنجی سپی بخوێنه‌وه‌

ده‌ست خۆش هه‌ر بژی

http://www.hakary.net/up//uploads/images/hakary-upc20abcde9a.jpg

3

وه‌ڵام: مه‌ترسییه‌كانی خواردنی برنجی سپی بخوێنه‌وه‌

هه‌رئه‌وه‌مابوو  ؟؟
ئه‌گه‌ر برنج نه‌بێت ژیان نابێت
ده‌ستت خۆش .:D