1

بابه‌ت: كریستیانۆ رۆناڵدۆ بو به‌باوك

http://kurdline.6te.net//uploads/images/Muhamad-salayi-1e703b961f.jpg

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ریاڵ‌ مه‌دریدی ئیسپانی بو به‌خاوه‌نی كوڕێك و له‌مه‌ولا وه‌ك باوكێك مامه‌ڵه‌ ده‌كات.
له‌ رێی هه‌ردو ماڵپه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك و تویته‌ره‌وه‌،كریستیانۆ رۆناڵدۆی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال ئاشكرایكرد،كه‌ بوه‌ به‌خاوه‌نی كوڕێك و سیفه‌تی باوكایه‌تی وه‌رگرتوه‌.
كریستیانۆ خۆشحاڵی خۆیشی به‌ له‌ دایك بونی كوڕه‌كه‌ی ده‌ربڕیوه‌و له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌ كه‌ هه‌ست به‌ ئاسوده‌ییه‌كی زۆر ده‌كات و به‌ نیازیشه‌ راسته‌و خۆی چاودێری كوڕه‌كه‌ی بكات و گرنگیه‌كی زۆری پێبدات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ كریستیانۆ ئاماژه‌ی به‌ نازنامه‌و ناو و ناوی دایكی كوڕه‌كه‌ی نه‌كردوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ‌ دایكی منداله‌َكه‌یدا رێكه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ شاراوه‌یی بهێڵنه‌وه‌و ئاشكرای نه‌كه‌ن.

(سبه‌ی)

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c8c5c996d6.jpg