بابه‌ت: که‌سێک درا به‌ر ده‌ستڕێژی
که‌سێک درا به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا
PNA- مه‌سعود لاوه‌ند/زاخۆ- که‌مێک پێش ئێستا له زاخۆ پیاوێک له لایه‌ن که‌سێکی نهسراوهوه درا به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و گیانی له‌ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی زاخۆ له‌مباره‌یه‌وه به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: ئه‌م پیاوه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له لایه‌ن که‌سێکی نه‌ناسراو له‌به‌ر ده‌رگه‌ی ماڵی خۆی له گه‌ڕيکی "بێ‌دار"ی زاخۆ درا به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله.
سه‌رچاوه‌که گوتی: قوربانییه‌که کارمه‌ند بووه و خه‌ڵکی شاری ئاکرێ و دانیشتووی زاخۆیه.
سه‌رچاوه‌که ئاشکراشی کرد: هۆکاری ئه‌م رووداوه نه‌زانراوه و پۆلیس ده‌ستی به لێکۆڵینه‌وه کردووه.