1

بابه‌ت: خۆ شۆردن به‌ سابون له‌دوای‌ وه‌رزشكردن مه‌ترسیداره‌....

[size=24]توێژینه‌وه‌ زانستیه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ له‌ دوای‌ وه‌رزشكردن، خۆشۆردن به‌ سابو یاخود شامپۆ زیان به‌ ته‌ندروستی‌ مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌گه‌ری‌ توشبون به‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ پێست زیاد ده‌كات.
به‌پێی‌ نوێترین توێژینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتوه‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ پێستی‌ مرۆڤ كونیله‌داره‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌ كاتی‌ وه‌رزشكردندا سه‌رجه‌م ئه‌و كونیلانه‌ ده‌كرێنه‌وه‌ و ئاره‌قیان لێوه‌ دێته‌ده‌ر و ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌ی‌ نیو سه‌عات دوای‌ وه‌رزشكردنیش ئه‌وكونیلانه‌ هه‌ر به‌ كراوه‌یی‌ ده‌مێننه‌وه‌، بۆیه‌ پزیشكه‌ پسپۆڕه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پێویسته‌ دوای‌ وه‌رزشكردن، یان ته‌نها به‌ ئاو خۆت بشۆیت یان بۆ ماوه‌ی‌ نیو سه‌عات دواتر خۆت بشۆیت.
پسپۆڕانی‌ نه‌خۆشی‌ پێست ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر بێتو راسته‌وخۆ دوای‌ وه‌رزشكردن، به‌ سابون یان شامپۆ خۆت بشۆیت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری‌ توشبون به‌ نه‌خۆشی‌ پێست زیاد ده‌بێت، چونكه‌ له‌رێگای‌ كونیله‌كانه‌وه‌ ماده‌ی‌ سابون ده‌چێته‌ ناو پێسته‌وه‌ و وه‌ك ئاشكرایه‌ سابونی شله‌ چه‌ندین ماده‌ی‌ ژه‌هراوی‌ پێكهاتوه‌ كه‌ به‌ ئاسانی‌ ده‌چنه‌ پێستی‌ له‌شی‌ مرۆڤه‌وه‌.

[/size]




[size=24]هیوای له ش ساغی بۆ هه موو لایه ك ده خوازم[/size]







[center][size=24]rebwar_9[/size][/center]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/2bfaa4f46a.jpg



[size=24]كه له ده ستمابوویت نه م ئه زانی كێم له ده سته.[/size]
[size=24]كه له ده ستم دایت زانیـم كــێم لــه ده سـت داوه.[/size]

2

وه‌ڵام: خۆ شۆردن به‌ سابون له‌دوای‌ وه‌رزشكردن مه‌ترسیداره‌....

ده‌ست خۆش