بابه‌ت: ئیسپانیا ١ – ٠ ئه‌ڵمانیا : لافوریا ڕۆخا ماکینه‌کانی ئه‌ڵمانیای تێکشکاند
ئه‌مشه‌و له یاری دووه‌می قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانیدا هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا توانی هه‌مان ئه‌نجامی یاری کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپای ساڵی ٢٠٠٨ به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا دووباره بکاته‌وه و به گۆڵێکی بێ وه‌لام بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی خۆیدا ، خۆی گه‌یانده یاری کۆتایی جامی جیهانی و هه‌نگاوێکی ماوه بۆ به‌دی هێنانی خه‌ونی له مێژینه‌یی خۆی و یه‌که‌م نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌که ده‌سته‌به‌ربکات.
له‌م یاریه‌دا ڤیسینتی دێل بۆسکی به پلانێکی تۆکمه توانی به ته‌واوی کۆنترۆلی گشت چالاکیه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بکات و به پێچه‌وانه‌ی یاریه‌کانی تر مانشافت نه‌یانتوانی هیچ شتێکی گه‌وره له‌م یاریه ئه‌نجام بده‌ن و به ئاست و ئه‌نجام یاریه‌که‌یان دۆڕاند له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی ماتادۆر به درێژایی ٩٠ خوله‌کی یاریه‌که باشتر ده‌بینران و چه‌ندین جار مه‌ترسیان خسته سه‌ر گۆڵی ئه‌ڵمانیا به‌ڵام له نیوه‌ی یه‌که‌م یاریه‌که به بێ گۆڵ کۆتایی هات ، له نیوه‌ی دووه‌مدا ئیسپانیا درێژه‌ی به ئاسته به‌رزه‌که‌ی خۆیدا و تاوه‌کو کارلێس پۆیۆل به سه‌رێکی جوان له خوله‌کی ٧٢ تاکه گۆڵی یاریه‌که و سێهه‌مین گۆڵی نێوده‌وڵه‌تی خۆی تۆمارکرد ، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش ئه‌ڵمانیا نه‌ک نه‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه که‌ش و هه‌وای یاریه‌که بگره به ئاستێکی خراپتر ده‌رکه‌وتن و ئیسپانیا دوای ئه‌و گۆڵه‌ش چه‌ندین هه‌لی گۆڵکردنی تری له‌ده‌ستدا که گرنگترینیان هێرشێکی پێدرۆ ڕۆدریگێز بوو که گۆڵێکی ١٠٠%ی له‌ده‌ستدا.
به‌م ئه‌نجامه‌ش ئیسپانیا له یاری کۆتایی ڕوبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا یاری ده‌کات له‌و یاریه‌ی ڕۆژی ١١ی مانگ ئه‌نجام ده‌درێت