1

بابه‌ت: ئیسپانیا ١ – ٠ ئه‌ڵمانیا : لافوریا ڕۆخا ماکینه‌کانی

ئیسپانیا ١ – ٠ ئه‌ڵمانیا : لافوریا ڕۆخا ماکینه‌کانی ئه‌ڵمانیای تێکشکاند و خۆی گه‌یانده‌ یاری کۆتایی
ئه‌مشه‌و له‌ یاری دووه‌می قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانیدا  هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا توانی هه‌مان ئه‌نجامی یاری کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپای ساڵی ٢٠٠٨ به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا دووباره‌ بکاته‌وه‌ و به‌ گۆڵێکی بێ وه‌لام بۆ یه‌که‌مجار له‌ مێژووی خۆیدا ، خۆی گه‌یانده‌ یاری کۆتایی جامی جیهانی و هه‌نگاوێکی ماوه‌ بۆ به‌دی هێنانی خه‌ونی له‌ مێژینه‌یی خۆی و یه‌که‌م نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌که‌ ده‌سته‌به‌ربکات.

له‌م یاریه‌دا ڤیسینتی دێل بۆسکی به‌ پلانێکی تۆکمه‌ توانی به‌ ته‌واوی کۆنترۆلی گشت چالاکیه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بکات و به‌ پێچه‌وانه‌ی یاریه‌کانی تر  مانشافت نه‌یانتوانی هیچ شتێکی گه‌وره‌ له‌م یاریه‌ ئه‌نجام بده‌ن و به‌ ئاست و ئه‌نجام یاریه‌که‌یان دۆڕاند  له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی ماتادۆر به‌ درێژایی ٩٠ خوله‌کی یاریه‌که‌ باشتر ده‌بینران و چه‌ندین جار مه‌ترسیان خسته‌ سه‌ر گۆڵی ئه‌ڵمانیا به‌ڵام له‌ نیوه‌ی یه‌که‌م یاریه‌که‌ به‌ بێ گۆڵ کۆتایی هات ، له‌ نیوه‌ی دووه‌مدا ئیسپانیا درێژه‌ی به‌ ئاسته‌ به‌رزه‌که‌ی خۆیدا و  تاوه‌کو کارلێس پۆیۆل به‌ سه‌رێکی جوان  له‌ خوله‌کی ٧٢ تاکه‌ گۆڵی یاریه‌که‌ و سێهه‌مین گۆڵی نێوده‌وڵه‌تی خۆی تۆمارکرد ، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش ئه‌ڵمانیا نه‌ک نه‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه‌ که‌ش و هه‌وای یاریه‌که‌  بگره‌ به‌ ئاستێکی خراپتر ده‌رکه‌وتن و ئیسپانیا دوای ئه‌و گۆڵه‌ش چه‌ندین هه‌لی گۆڵکردنی تری له‌ده‌ستدا که‌ گرنگترینیان هێرشێکی پێدرۆ ڕۆدریگێز بوو که‌ گۆڵێکی ١٠٠%ی له‌ده‌ستدا.

به‌م ئه‌نجامه‌ش ئیسپانیا له‌ یاری کۆتایی ڕوبه‌ڕووی  هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا یاری ده‌کات  له‌و یاریه‌ی ڕۆژی ١١ی مانگ ئه‌نجام ده‌درێت

یاریگا