1

بابه‌ت: پاسێک

پاسێک له‌سه‌ر پردێکه‌وه‌ ئه‌که‌وێته‌ ناو ئاوێکه‌وه‌. خه‌ڵکێکی زۆر له‌سه‌ر پرده‌که و قه‌راغ ئاوه‌که‌ کۆئه‌بنه‌وه‌ و ته‌ماشا ئه‌که‌ن بزانن سه‌رنشینه‌کان چییان به‌سه‌ر دێت. خه‌ڵکه‌که‌ ئه‌بینین کابرایه‌ک زوو زوو دێته‌ سه‌ر ئاوه‌که‌ و یه‌کێکی تریشی به ‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و ته‌ماشایه‌کی ده‌موچاوی ئه‌کات و ئه‌یخاته‌وه‌ ناو ئاوه‌که‌ و خۆشی ده‌چێته‌وه‌ ژێر ئاوه‌که‌ و زۆری پێ ناچێت یه‌کێک تر ئه‌هێنێت. خه‌ڵکه‌که‌ سه‌ریان له‌ کرده‌وه‌ی ئه‌م کابرایه‌ ئه‌سووڕمێت و هاواری لێ ئه‌که‌ن:
"ئه‌ری کابرا تۆ وه‌کو پیاوه‌تییه‌که‌ ئه‌که‌یت و ده‌ریان ئه‌هێنیت، بۆچی ئه‌یانخه‌یته‌وه‌ ناو ئاوه‌که‌؟" کابراش ئه‌ڵێ:
"من به‌شوێن سایه‌قه‌‌که‌دا ئه‌گه‌ڕێم، ده‌ دینارم داوه‌تێ و باقی نه‌داومه‌ته‌وه‌."