1

بابه‌ت: کورته‌ نامه‌ی موبایل 2

--------------------------------------------------------------------------
خۆشم دەوێی گوڵەباغ
من ماست و تۆ قەیماغ
من مەنجەل و تۆ قەپاغ
ماچێکم بەرێ بە قاچاغ

--------------------------------------------------------------------------
ئەگه‌ر نەبم بەفرمێسک بۆچاوەکانت
ئەبم بەشاخ بۆ هەڵگرى خەمەکانت

--------------------------------------------------------------------------

لەبنکەى پۆلیسى عاشقان بانگ کراوى
بەتۆمەتى فراندنى دڵى من سزاکەشى یەک ماچە.

--------------------------------------------------------------------------
گوڵ فرۆشێک سێ لەگوڵەکانى وون دەبێ
دوو لەگوڵەکان دەدۆزێتەوە
بەڵام گوڵى سێ یەم ئەو کەسەیە
کەئەو نامە دەخوێنێتەوە .
--------------------------------------------------------------------------

نازانم لەدوورى تۆ کام مۆم داگیرسێنم
ئێستا دڵم مۆمە بۆدوورى تۆ ئەى سوتێنم

--------------------------------------------------------------------------

دڵدارى ناکەم دڵدارى پیسە
ئەوەى ئاشق بێ دایم موفلیسە
--------------------------------------------------------------------------
سەت کارت بەتاڵ کەم بۆ گفتووگۆ
ناکا بەسۆزى یەک ریسالەى تۆ.

--------------------------------------------------------------------------
مامۆستا لەکچێک دەپرسى هەوا نێرە یان مێ ؟
کچە کە دەڵێ نێر.
مامۆستا دەڵێ چۆن زانیت ؟
کچە کە دەڵێ هەموو جار تەنورەکەم هەڵ دەداتەوە .
--------------------------------------------------------------------------

رەفتارت زۆر شیرینە
کردارت زۆر رٍەنگینە
دیدارت مایەى ژینە
شوکردنت تیر و برینە

--------------------------------------------------------------------------
گوڵ چەند جوان بێ لەئاستى تۆ هەرکەمە
ژین چەند خۆش بێ بەبێ تۆ هەر خەمە
--------------------------------------------------------------------------

مۆم مە کە بەخۆشەویستت چونکە ئەتوێتەوە
باخۆشەویستت خۆربێ ئاواشبێ هەڵدێتەوە
--------------------------------------------------------------------------

گەر بێ هیوابم مەرگم دەوێ
گیانم ئامادەیە گولەى بەرکەوێ
بەڵام بەمەرجێ
وێنەى تۆى تیایە نەوەک بەرکەوێ

--------------------------------------------------------------------------
گوڵێکم هەبو لەچەشنى پەرى
تێر بۆنم نەکرد لەدەستم وەرى
هەتا گەیاندم بەدەردەسەرى
ئەویش نەم دەزانى هەڵ دەوەرى

--------------------------------------------------------------------------
قاوە چوار جۆرى هەیە
سوک وەکو روحى تۆ
گران وەک عەقڵى تۆ
شیرین وەک روى تۆ
تاڵ وەک دوورى تۆ

--------------------------------------------------------------------------
خۆزگەم بەپیرەى کەدڵیشادە
نەک بەو گەنجەى کەبێ مرادە

--------------------------------------------------------------------------
تەمن گوڵێکە ژیان دەمێکە
خۆشەویستى تۆ بۆ من هەموو شتێکە
--------------------------------------------------------------------------
ده‌روێشێک تازه‌ تۆبه‌ی کردبوو
تووشی کچێکی جوان ده‌بێت و
به‌دوایدا ده‌ڕوات و پێیده‌ڵێ:
ها قون خڕ.. نوێژت کردووه‌؟

--------------------------------------------------------------------------
گەر دەمزانى گڕى عشقت ئەوەندە بەتێنە
دەمگۆتە دایکم ساوارى پێ بوکڵێنە
--------------------------------------------------------------------------
گەر دکتۆر سەت ساڵ مەشق بکات
ناتوانێ دەردى عاشقێک چارەسەر بکات
--------------------------------------------------------------------------

کەسێکى زۆر عەبووسم
سەرسەری نیم  به‌ نامووسم
ئاشق و نامە نووسم
خۆشم ده‌وێی به‌ نامووسم

--------------------------------------------------------------------------
لە دەریاى ئیشقت مەلەم تیا دەکرد
بەڵام لەناکاو بۆقێک پەیدا بوو هەر بەپەلە رام کرد

--------------------------------------------------------------------------
گەر تووشى گولێک بووى بۆنى مەکە
گەر بۆنیشت کرد لەیادى مەکە
--------------------------------------------------------------------------

ئەزانم لەگوڵ ناسکتر دڵتە بەرگەى شکان ناگێ
دڵێک ناسک و جوان بآ بەخۆڕایى بەکەس نادرێ
بێ وەفایە ئەو کەسەى قەدرى دڵى تۆ ناگرێ

--------------------------------------------------------------------------
لەدەرگاى هەر دڵکم دابێ عادزى کردووم
تەنها دڵى تۆ نەبآ لەباوەشى گرتووم

--------------------------------------------------------------------------
تەقە تەقى دەرگایە.لەرێگا زۆر گەرمایە
مۆبایلەکەت بکەوە .سڵاوى منى تیایە
--------------------------------------------------------------------------
عشقت فڕنییە منیش سەمونم
بشم سوتێنى هەرلێت مەمنونم

--------------------------------------------------------------------------
دڵدارى مەکە دڵدارى سەختە
بەخۆشەویستى نییە بەڵکو بەشانس وبەختە
--------------------------------------------------------------------------

لەگوڵیان پرسى بۆ ئەوەندە جوانى ؟
گوتى چونکە باغەوان قەدرم دەزانى
--------------------------------------------------------------------------

چۆنى ماڵەباب دڵم بوو بەکەباب
سووتام لەناو قاپ سڵاو بۆ تۆ بە قەلاب

--------------------------------------------------------------------------
قەلەمى دەستم بەگوڵ دەفرۆشم
رۆژێک نەتبینم هەفتەک نەخۆشم

--------------------------------------------------------------------------
رووت نابینم دەنگیشت نییە نامە نانێرى نوکەشت نییە
نازانم مردووى یان شەبەکەت نییە یان دایەع لێى داوى یان وەحدەت نییە

--------------------------------------------------------------------------
پارە هەموو شتێک نییە هیچ قیمەتى نییە .
دەعوەتت دەکەم عەجەلەم نییە هەواڵت دەپرسم بەس وەحدەم نییە؟

--------------------------------------------------------------------------
هیچ کەسم خۆش ناوێ لە تۆ زیاتر
هیچ کەس وەفاى نییە لە( تۆ ) زیاتر
--------------------------------------------------------------------------
دڵم عەشقى یەک گوڵە
راستە دونیا پڕ گوڵە
بەڵام تەنیا تۆم بە دڵە

--------------------------------------------------------------------------
عەشق لاى خەڵک لەیل و مەجنونە
بەڵام لاى من فڵجەو مەعجونە

--------------------------------------------------------------------------
گیانە لەو رۆژەى کە تۆم دیوە شەو نانوم دەزانى بۆ؟
چونکە بە رۆژ زۆر دەنووم .
--------------------------------------------------------------------------

چاوم شەیداى سەرنجێکى پڕ تاسەیە
هەموو گیانیشم قوربانى یەک هەناسەیە

--------------------------------------------------------------------------
ئەى چراى تەمەن گوڵت پێشکەش بێ
گەر لەیادم کەى مردنت بەشم بآێ

--------------------------------------------------------------------------
من ناتوانم بآ تۆ بژیم بێ تۆ من ژیانم نابێ
بۆ تەنها یەک چرکەش بێ تۆناژیم تۆ نەبى من دەمرم
(ئۆکسجین ) گیان
--------------------------------------------------------------------------

جێم مەهێلە توخوا توخوا
لەدوورى تۆ پشیلە دەمخوا
--------------------------------------------------------------------------

مەلێ غەمگینم وەک تۆم شەوانى تاریکى بۆت دەبم بەمۆم
هەرچەندە نێوانمان لەدوورى دایە دووریش هەورێکە لەبارین دایە .

--------------------------------------------------------------------------
گیانەکەم تا تەمەن ماوە هەناسم قوربانى تۆیە
شیعر و بەستەم ژینى جەستەم تۆزى خۆڵى بەرپێى تۆیە
ئەوەى ئێستا من پێى دەژیم تەنها عشقى تۆیە
--------------------------------------------------------------------------

لەخۆشەویستى عەشقى تۆیە هەموو ساتێ مۆبایلەکەم ماچ دەکەم .
لەشیرینى وشەکانى تۆیە حیساب بۆ بڵانسەکەم
ناکەم.
لەخۆشى وەڵامى بەڵێ یەکەت سەدان جار لەسەر ناوەکەت ئۆکەى دەکەم .
--------------------------------------------------------------------------

باران دەبارێ زەوى تەڕ دەکا
بمرى ئەو کەسەى تۆ لەمن دەکا
--------------------------------------------------------------------------

دوو بولبول گفتوگۆیانە
باسى دڵدارى من و تۆیانە.
دەڵێم چاوەڕەش ئەو نازێ دەکا
خۆ کفرم نەکرد گوتم جوانە

--------------------------------------------------------------------------
کە مانگ دەبینم بەرامبەر رووى تۆم.
کە ئەستێرە دەبینم بەرامبەر چاوى تۆم .
کە تاریکى ئاسمان دەبینم ئینجا دەزانم کە لە دوورى تۆم .

--------------------------------------------------------------------------
ئەم شەو دڵم لەبێ تۆیى وەک سەرمەستێک بێ ئاگایە
بۆ بیستنى هەوڵێکت هەمیشە دەرگاى واڵایە
بە ئازار و غەمى دووریت وەکو مۆمێک داگیرسایە
چاوى هیوا وحەز و خۆزگەم بەدواتدا وێڵن ئارامیان لێ بڕایە
--------------------------------------------------------------------------

فەرقى مۆزى هیندى و فەڕەنسى چییە ؟
گەر نازانى تاکو پرسیار لەمیمونێکى تر بکەم .
--------------------------------------------------------------------------

خۆشم دەوێ وەکو دایە و بابە
وەکو دۆشکە و دەبابە
وەکو شۆفەر و گەڵابە
ئەوەى تۆى خۆشناوێ سەگ و سەگبابە
--------------------------------------------------------------------------

دوریت هەرچەندبێ غەمبارم ناکا
چونکە ئەزانم هاوڕێى بەوەفا لەیادم ناکا
--------------------------------------------------------------------------

تۆخۆت نازانى من لێ قەوماوم
تۆدڵت خۆشەو منیش شێواوم
بەبآ تۆ ناژیم رووناکى چاوم

--------------------------------------------------------------------------
سڵاو لەو گوڵەى شاى گوڵانە
سەرنجڕاکێشى هەموو دڵانە
-------------------------