1

بابه‌ت: کورته‌ نامه‌ی موبایل 3

--------------------------------------------------------------------------
لەگەشتى چاوانت دواڕۆژم دەخوێنمەوە
بۆیە تەنیا چاوێکیشت بەدونیا ناگۆڕمەوە

--------------------------------------------------------------------------
چۆن بزن عەشقى گیایە
رێگاى عەشق پڕ سەگ و دەعبایە
چۆن پشیلە بە میاو میاوە
تۆش ئەوها سەرت لێ شێواوە

--------------------------------------------------------------------------
من وەک بەهار خونچەى عومرت ئەپشکوێنم
دڵنیابە نابم بەپایز گەڵاى بەختت بوەرێنم
--------------------------------------------------------------------------

سڵاو بۆ ئەوکەسەى لە ناخمدا قەت ون نابێت
بۆ ئەو گوڵەى لە باغمدا قەت وشک نابێت

--------------------------------------------------------------------------
چ شیعرێکت بۆ بنووسم تۆ لە شیعر گەورەترى
چ گولێکت بۆبنێرم تۆ لەگوڵ بۆن خۆشترى
بەکام هاوڕآ وەسفت بکەم تۆ لەهەموو یان بەوەفاترى
--------------------------------------------------------------------------

خۆشم دەوێی گەر سەد جار بڵێى رقم لێتە
هاوڕێت دەبم گەر هەموو خەڵک بڵێ شێتە
--------------------------------------------------------------------------

لەملوانکەى ملم
لە کتێب خانەکەى دڵم
ناوى تۆى تیایە گوڵم
--------------------------------------------------------------------------
رۆحم لەناو دەستى تۆیە
دڵم لەناو سنگى تۆیە
خەمى من بەس دوزرى تۆیە
--------------------------------------------------------------------------

کەمن کەوتومە داوى عەشقى تۆ
توخوا وانەکەى ببم رەنجەڕۆ
ئامێزى عەشق سوێند و پەیمانە
دەروازەى نییە بۆ تۆ گیانە

--------------------------------------------------------------------------
بێ دڵ دەژیم گەر تۆى تیا نەبێ
ئەم دڵە بۆ مردن باشە بەعەشقى تۆشاد نەبێ

--------------------------------------------------------------------------
ئیتر خۆت حاکم منیش تاوانبار
ئازادم دەکەى یان ئەمدەى لەدار
فەرمان بفەرموو سەرم لەڕێتە
گەر بشمکوژى سەرم هەر حەزم لێتە
--------------------------------------------------------------------------

توخوا گەر مردم مەڵێن مردووە
چونکە یادگاریم زۆر جێهێشتووە

--------------------------------------------------------------------------
بەتیرى چاوت دڵت بردم
رقم لەعەشق بوو بۆ فێرت کردم
من عاشق نەبووم تۆفێرت کردم
گەر عاشقت بووم بۆ بیریت کردم

--------------------------------------------------------------------------
رۆژێک دەستى پەشیمانى دەهێنێتەوە بۆ دەستم
دەبینى تەمەن رۆیشتووە پیرى بۆتە ئەلقەى دەستم
--------------------------------------------------------------------------
ئەگەر هەنگ بزانێ تۆ واشیرینى
دآ بۆلاى تۆ واز لەگوڵ دێنى
--------------------------------------------------------------------------
ببوورە لێم گەر ئازارى دڵتم دابێ
خۆشەویستیت خۆرێکە هەرگیز لێم ئاوانابێ

--------------------------------------------------------------------------
ئەم ساڵ بۆ کارتەکەم ناچم
دڵنیایم جگە لەئیشقى تۆ لەهیچ وانەیەک دەرناچم

--------------------------------------------------------------------------
چیت پێشکەش کەم (مانگ) ( استێرە ) (چیا)
یان پیتى یەکەمى هەموویان

--------------------------------------------------------------------------
نەمدیت ساتێک دڵ خۆشبم
یان بە بەنجى دکتۆر بێ هۆشبم
یان بەشەراب سەر خۆشبم
بەڵام دووریت واى لێ کردووم هەردەم رەشپۆشبم

--------------------------------------------------------------------------
وەک گوڵێکى دیارىی هەڵمگرتووى
لەباغى دڵدا رامگرتوى
لەبیرمى لەیادم نەکردووى

--------------------------------------------------------------------------

ئەگەر گوڵ قسە بکات
ناهێڵێ هەموو کەس بۆنى بکات

--------------------------------------------------------------------------
کە دەتبینم تیشکى چاوت گێژم دەکا
کە ناتبینم خەمى دووریت شێتم دەکا

--------------------------------------------------------------------------
رۆژێک بمبینە رۆژێک بمناسە
بۆمن پێویستى وەکو هەناسە

--------------------------------------------------------------------------
سڵاوت لێ بێ لەنزیک یا لەدوور
لەجیاتى گوڵ پێشکەشت بێ یەک دەسکەتوور

--------------------------------------------------------------------------
ئەو شەوقەى لە دڵانە
ئەو بۆنەى لە گوڵانە
کام وشە زۆر جوانە
پێشکەش بەتۆ گیانە

--------------------------------------------------------------------------
بەم ئێوارەیە دڵم ئەکەمە دیاریی بۆت
زۆر لەو گوڵانەى ئەیانبینى بەچاوى خۆت
--------------------------------------------------------------------------

خۆ تۆ کەسێک نى بچى لەیادم
خۆ من لەو ژینە بەتۆوە شادم
من ئەو کەسەنیم کە بێوەفابم
ساتێک بەبآ خەم لەتۆوە جیابم
--------------------------------------------------------------------------
ئەگەر رۆژێک بیرت نەکەم من بۆچیمە ئەم ژیانە
گەر بەهارێک بێ تۆ بکەم ئەو بەهارە بۆ من خەزانە
گەر شەوێک بێ تۆ نەگریم دەبێ کوێربێ ئەم چاوانە

--------------------------------------------------------------------------
ئەگەر نێوان من و تۆ هەزار شار و رووبارى تێدابێ
قەت لەیادت ناکەم تا دنیا مابێ

--------------------------------------------------------------------------
عەشقت بنێشتى پاپایە دایم لەزارم دایە
یەک دەرزەنم کڕیوە هەگیز کۆتایی نایە

--------------------------------------------------------------------------
هاوبەشى رێگاى دوورى یادەکانتم
نەڵێى ئاگاى لەمن نییە بەدڵ هەمیشە لەلاتم

--------------------------------------------------------------------------
عەشقت کارەبایە منیش سرکێتەکەم
گەر نەمدوێنى بەخواى فویزدەکەم

--------------------------------------------------------------------------
پەلکەشفتیم تێمە گرە عشقى باینجانم
مەمخەرە ناو ئاوى بامیە مەلەوانى نازانم
--------------------------------------------------------------------------

خۆشناوێک عەفازەى لەسەر کردبوو لێیان پرسى
بۆچى عەفازەت لەسەر کردووە؟ دکتۆر پێى گوتوومە
مێشکت گوى تێدایە

--------------------------------------------------------------------------

کاتآ کەدێتە یادم سوکەریم زیادەکا
چونکە زۆر شیرینى کار لەدڵم دەکا
--------------------------------------------------------------------------

ئەگەر ئەم حکومەتە پشت بەفرمێسکى من ببەستێ
قەت بۆ ساتێکیش کارەبا ناوەستێ

--------------------------------------------------------------------------
نوێترین CDبەناوى وەفادارى لاى من
لە تــــۆمارگـــاى دڵـــی من
دەتوانى گوآ بگرى لە ترپەکانى دڵى من
نرخەکەى دەگاتە هەموو تەمەنى من
--------------------------------------------------------------------------

لەیادت زیاتر هیچ بەدى ناکەم ..
گەر پاسەپۆرتى بەریتانیاشم پێ بێ بەبێ تۆ سەفەر ناکەم

--------------------------------------------------------------------------
لەدڵم پرسى کێ خۆشەویستە لەلات؟
وتى نامە بنێرە بزانە بۆ کوێ دەروات؟

--------------------------------------------------------------------------
خۆشەویستى تۆم بڵاوکردەوەلەکەنالى MBC
لەوەش ناترسم گەر لێم بدەن بە BKC
--------------------------------------------------------------------------

لەمن نامە نووسین لەتۆش خوێندنەوە
دوو سەنتم رۆى زوو بۆم بنێرەوە
--------------------------------------------------------------------------

ئەگەر لەئەمریکا دبلۆم بینى لەبەریتانیا ماجستێر بینى
لەفەڕەنسا دکتۆرا بینى ئەگەر دڵدارى نەکەى یەک
فلس ناینی
--------------------------------------------------------------------------

یەک شووشەى بۆنى تیرۆز
پێشکەش بەتۆى دڵسۆز
جەژنى سەرى ساڵت پیرۆز
--------------------------------------------------------------------------

کام چرا داگیر سێنم تا رووخسارتم نیشان بدات
هەنگاو بنێم بۆ کام وڵات تا روحى من بەتۆ بگات

--------------------------------------------------------------------------
ئەى نامە بڕۆ بۆلاى ئەو کەسەى کە دڵم بیرى ئەکا
ئەگەر کارى هەبوو لەکارى مەکە
ئەگەر نوستبوو بەهێمنى ماچى بکە ئەگەر تۆى خوێندەوە
پێى بلێ خاوەن نامە خۆشى دەوێی لەیادى مەکە
--------------------------------------------------------------------------

گەر خۆشەویستى نێوان من و تۆ خەون بووایە
ئەوە من دەنووستم تا هەتایە
--------------------------------------------------------------------------
ئەو ئازیزەى دڵى لەلامە
بۆى دەنێرم سڵاو بەنامە
لەبیرى ناکەم تا لەژیان مامە
--------------------------------------------------------------------------

هاوڵاتى بەڕێز مومارەسەکردنى خوێندن لەتاریکى دا زۆر باشترە
نەک (راگەیاندنى وەزارەتى کارەبا) لەدیار گلۆپدا

-------------------------------------------------