بابه‌ت: به فه‌رمی:كایێر بۆندێكی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له‌گه‌ڵ ۆڵڤسبۆرگ مۆر كرد
یانه‌ی پالێرمۆی ئیتاڵی به فه‌رمی ده‌ست به‌رداری خزمه‌ته‌كانی یاریزانی هێڵی به‌رگری دانیماركی سایمۆن كایێر بوو و دووپاتی كرده‌وه كه‌وا بۆندێكی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ۆڵڤسبۆرگ مۆر كرد.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی یانه‌ی ۆڵڤسبۆرگ:
“ڤی ئێف ئێل ۆڵڤسبۆرگ توانی خزمه‌ته‌كانی به‌رگریكار سایمۆن كایێر به‌ده‌ست بهێنێت دوای گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێشووی پالێرمۆ”
“یاریزانی ته‌مه‌ن 24 ساڵان بۆندێكی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ مۆر كرد تا 30ـی یۆنیۆ ـی 2014″.
سه‌رۆكی یانه‌ی ۆڵڤسبۆرگ به‌ڕێز دیتێر هۆینێس سه‌باره‌ت به به‌ده‌ست هێنانی خزمه‌ته‌كانی كایێر ووتی…”سایمۆن ته‌نها یاریزانێكی باش نیه،به‌ڵكو زۆر باشه سه‌ره‌ڕای بچووكی ته‌مه‌نه‌كه‌ی،خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر یاریگا وه هه‌ر له ئێستاوه كوالیتی سه‌ركرده‌ی تیادا به‌دی ده‌كرێت
yariga