1

بابه‌ت: خۆشه‌ویستی بۆ باری ته‌ندروستی زیان به‌خشه‌!

[size=24]خۆشه‌ویستی بۆ باری ته‌ندروستی زیان به‌خشه‌![/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/f5b917feaa.jpg
 
PNA – توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌و مه‌ترسییه‌ درێژخایه‌نانه‌ ئاشكرا ده‌كات بۆ سه‌ر باره‌ی ته‌ندروستی مرۆڤ له‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌وینداربوونێكی ناكامدا.

له‌نده‌ن، چه‌ند زانایه‌كی زانكۆی (ئه‌مبریال كۆلیدج) له‌شاری له‌ندن له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ كه‌ ئه‌وینداربوون ئه‌گه‌ری لێكه‌وتنی زیانی زۆری بۆ سه‌ر باری ته‌ندروستی ئه‌و دوو كه‌سه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ ده‌كه‌ونه‌ داوی خۆشه‌ویستی یه‌كتریه‌وه‌.


دانه‌ری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ پرۆفیسۆر (مارتین كاوی) گوتویه‌تی، ده‌ره‌نجامی ئه‌و پێشهاته‌ كتوپڕ و چاوه‌ڕوان نه‌كراوانه‌ی كه‌ ئه‌ویندارێك دووچاری ده‌بێته‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ بۆی ببێته‌ زه‌برێكی زۆر مه‌ترسیدار كار بكاته‌ سه‌ر باری ته‌ندروستی ئه‌و ئه‌وینداره‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی سۆز و ئه‌وین به‌ به‌رێژه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر باری سۆزداری مرۆڤه‌كانه‌وه‌ زاڵ ده‌بێت، بۆیه‌ هه‌ندێك جار ئه‌وینداربوونی ناكام شوێنه‌واری مه‌ترسیدار به‌سه‌ر باری ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان به‌جێ ده‌هێڵێت به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ بیلبیله‌ی چاوه‌كان فراونتر ده‌كات و ناو له‌پی ده‌سته‌كانیش تووشی ئاره‌قه‌ رشتنێكی به‌رده‌وام و له‌هه‌مووشیان مه‌ترسیدار تر ئه‌وه‌یه‌ لێدانی دڵ خێراتر ده‌كات.


كاوی ده‌ڵێت : له‌ ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكدا ئاستێكی به‌رزمان به‌دی كردووه‌ كه‌ گومانیان له‌ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشییه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزا هه‌بووه‌، ئه‌ویش له‌ژێر فشارێكی توندی ده‌ره‌نجامی كێشه‌ سۆزدارییه‌كان بووه‌، نه‌ك تووشبوونیان به‌م جۆره‌ نه‌خۆشیانه‌

peyamner

http://www.kurdupload.com/images/mw8Cew1343522073/kurdzhin-0278cdc954.gif

2

وه‌ڵام: خۆشه‌ویستی بۆ باری ته‌ندروستی زیان به‌خشه‌!

dast xosh
harchand xoshawiastim nakrdwa balam
bryarmda wazi le benm  hahahahahahaha:P

http://kurdup.com/up/uploads/picture/e2386f6a67.jpg

3

وه‌ڵام: خۆشه‌ویستی بۆ باری ته‌ندروستی زیان به‌خشه‌!

ده‌ست خۆش

4

وه‌ڵام: خۆشه‌ویستی بۆ باری ته‌ندروستی زیان به‌خشه‌!

zor supas

http://www.kurdupload.com/images/mw8Cew1343522073/kurdzhin-0278cdc954.gif