بابه‌ت: پێنوسى ته‌مه‌ن.!
پێنوسى ته‌مه‌ن.!
پۆشاكى ته‌مه‌ن پاك و سپى بوو كه‌پێم به‌خشرا
دڵێكى پاكى پرِ له خواویستى تیادا نه‌خشێنرا
ساتى ژیانم سات به‌سات ئه‌رِۆیشت كراس پیس ئه‌بوو
ئاوێنه‌ى پاكى رِووح و ده‌روونم وێڵ و لێڵ ده‌بوو
وێستگه‌ى پیریش هاته‌پێش وپرچى ته‌مه‌ن ئه‌هۆنمه‌وه
هه‌رتاڵێكى سپى بووه رِه‌شى گوناه ئه‌بینمه‌وه
ده‌سته‌كانم گوناه بارن به‌رزنابنه‌وه بۆ ه‌ئاسمان
چاوه‌كانیش تىَ رِاماون له گوناهى زۆرى جاران
پێنووسى ته‌مه‌نم نوسرا له گشت ساتى به‌رپرسیارم
بێ ئاگا بووم ژیان كورته ئه‌مێستاكه په‌شیمانم
په‌روه‌ردگار ئێستا هاتووم دڵى پرِ خه‌م له‌ئامێزى میهرت بگرى
لێ‌خۆش بوونى پىَ ببه‌خشى و گوناهه‌كانیشى بسرِى
سه‌ربه‌ست محمد