1

بابه‌ت: مه‌شق و راهێنانی وه‌رزشی وزه‌ی سێكسی لای پیاوان و ئافره‌تان به‌رزده‌كاته‌وه

مه‌شق و راهێنانی وه‌رزشی وزه‌ی سێكسی لای پیاوان و ئافره‌تان به‌رزده‌كاته‌وه‌
دوورگه‌- به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی كه‌ كۆلێژی ته‌ندروستی سه‌ر به‌ زانكۆی (هارڤارد) ئه‌نجامیداوه‌، ده‌ركه‌تووه‌ كه‌ مه‌شق و راهێنانی وه‌رزشی وزه‌ی سێكسی لای پیاوان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌سه‌ر زیاتر له‌ 31 هه‌زار پیاو ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ركه‌تووه‌ كه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی مه‌شق و راهێنانی وه‌رزشی ده‌كه‌ن وزه‌ی سێكسییان به‌ رێژه‌ی 30%ی له‌و پیاوانه‌ زیاتره‌ كه‌ مه‌شق و راهێنانی وه‌رزشی ئه‌نجام ناده‌ن. هه‌روه‌ها به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ كه‌ زانكۆی (كۆڵۆمبیا)ی ئه‌مریكی ئه‌نجامیداوه‌ ده‌ركه‌تووه‌ كه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی رۆژانه‌ بۆماوه‌ی 20 خوله‌ك مه‌شق و راهێنانی وه‌رزشی ئه‌نجامده‌ده‌ن وزه‌ی سێكسییان به‌زده‌بێته‌وه‌ و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ مه‌شق و راهێنانی وه‌رزشی ئه‌نجام ناده‌ن ئه‌وه‌ وزه‌ی سێكسییان كه‌م ده‌بێت، چونكه‌ وه‌رزش ته‌ندروستی مرۆڤ باش ده‌كات و هه‌تا ته‌ندروستی مرۆڤیش باشتر بێت ئه‌وه‌نده‌ مرۆڤ له‌ لایه‌نی سێكسییه‌وه‌ چالاك ده‌بێت.