1

بابه‌ت: به‌غدا دژی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی تۆپی پێی نوێی عێراقه‌ له‌ هه‌ولێر

وه‌زاره‌تی وه‌رزش‌و لاوانی به‌غدا دژایه‌تی بڕیارێكی فیفا ده‌كات له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌كی نوێی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق له‌ هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) به‌ئاره‌زووی خۆی‌و به‌بێ بوونی هیچ بیانووه‌ك ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاری یه‌كێتی ئۆڵۆمپی عێراقی ده‌كات‌و رێز له‌ بڕیاره‌كانی ناگرێت.
عاسفه‌ موسا به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی وه‌رزش‌و لاوانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ بڕیاری فیفا له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌ولێر، به‌بێ بیانووه‌و ته‌نها بۆ دروستكردنی ته‌نگژه‌یه‌كی نوێیه‌ له‌ڕێگه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق.
گوتیشی "پێشتر ناجح حه‌مودی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراقی رێككه‌وتبوو له‌ 24/7دا هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت. به‌ڵام ئێمه‌ تووشی سه‌رسڕمان بووین كاتێك بڕیاری فیفامان پێگه‌یشت له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ "ناسه‌قامگیری ئاسایشی به‌غدا بووه‌ته‌ بیانووه‌كی به‌رده‌وام‌و نامه‌نتیقی له‌لایه‌ن فیفاوه‌ به‌كارده‌هێندرێت".

2

وه‌ڵام: به‌غدا دژی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی تۆپی پێی نوێی عێراقه‌ له‌ هه‌ولێر

بۆ ئه‌رشیف، بابه‌ته‌که‌ت له‌گه‌ل یاساکان ناگونجێت و داده‌خرێت..

كه‌ بابه‌تێك ده‌گوازیته‌وه‌ یانه‌، پیویسته‌ ناوی سه‌رچاوه‌که‌ بنوسی .

بەداخەوە چیتر سەردانی ئەم یانەیە ناکەم.