بابه‌ت: ئه‌ڵمانیا 3-2 ئۆڕۆگوای:بۆ جاری دووه‌م مانشافت پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا
[size=24]له میانه‌ی یاری دیاری كردنی خاوه‌ن پله‌ی سێیه‌م و چواره‌م هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانی و ئۆڕۆگوایی له‌سه‌ر یاریگای نێلسۆن ماندێلا بێی له شاری پۆرت ئێلیزابێث وه له ئه‌نجامدا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانی توانی به ئه‌نجامی 3-2 سه‌ربكه‌وێت و پله‌ی سێیه‌م بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت.
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانی یاری 199ـی له مێژووی مۆندیال ـدا ئه‌نجامدا ناوبژیوانیه‌تی مه‌كسیكی بینتینۆ ئارچۆندێیا هه‌ڵبژارده‌ی مانشافتی ئه‌ڵمانی توانی یاده‌وه‌ریه‌كانی مۆندیالی 2006 دووباره بكاته‌وه دوای ئه‌وه‌ی دووباره پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا.
هه‌ر له سه‌ره‌تایی یارییه‌كه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به شێوه‌یه‌كی كراوه یارییان كرد وه له خووله‌كی 19ـدا ئه‌ستێره‌ی لاوی ئه‌ڵمانی گۆڵی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ی تۆمار كرد به‌ر له‌وه‌ی له خووله‌كی 28ـدا یاریزانی یانه‌ی پالێرمۆی ئیتاڵی ئێدیسۆن كاڤانی گۆڵی یه‌كسان بوونی تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌مدا یارییه‌كه زیاتر گه‌رمتری لێهات وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گۆڵكاری مێژووی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڕۆگوایی دیێگۆ فۆرلان گۆڵی دووه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار كرد به‌ر له‌وه‌ی دوای چه‌ند خوولهكهكێك یاریزان ماڕسێل یێنسن گۆڵی یه‌كسان بوونی تۆمار كرد و دووباره یارییه‌كه‌ی هێنایه سه‌ره‌تا،به‌ڵام له خووله‌كی 82ـدا یاریزانی به ڕه‌گه‌ز تونسی سامی خدێرا گۆڵی سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ مانشافت تۆمار كرد.
جێگای ئاماژه پێدانه كه‌وا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانی بۆ جاری سێیه‌م له مێژووی خۆیدا پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا (1934-2006-2010).[/size]
یاریگا