بابه‌ت: له نێوان گرنگى پێنه‌دان و شێواندندا،
سلاَو كردن.... له نێوان گرنگى پێنه‌دان و شێواندندا، ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك بۆ گه‌رِاندنه‌وه‌ى جه‌وهه‌رو ماناكانى ...
شێواندنى شێواز‌و چۆنیه‌تى سه‌لام كردن و به‌كارهێنانى ده‌سته‌واژه‌و وشه‌ى وا كه هیچ ناوه‌رۆك و مانا‌و مه‌دلولێكى ئه‌وتۆ ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه . چونكه ئه‌و سلاوكردنه‌ى ئایینى ئیسلام باسى لێوه كردووه وه‌كو گوتمان بێ كه‌م و كورِیه‌و زۆر مه‌به‌ستداره ، به‌م شێوه‌یه (كه‌سى یه‌كه‌م : السلام علیكم و رحمه الله وبركاته
یه‌كێك له سیما جوانه‌كانى ژیانى تاكه‌كانى خێزانى مرۆڤایه‌تى بریتى یه له سلاو كردن ، بێگومان له ناو هه‌ر نه‌ته‌وه‌و میلله‌تێكدا به پێى ئایینى سه‌رده‌م و داب و نه‌ریته‌كانیان ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رِێوه ده‌چێت . به‌و پێیه‌ى كه مرۆڤ بونه‌وه‌رێكى كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌و حه‌ز به تێكه‌ڵاوبوون و مامه‌ڵه ده‌كات ، بۆیه سلاوكردن بۆته كلیلى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى ئاخافتن و ده‌سپێكى هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كى ئیجابى ، چونكه كاتێك دوو كه‌س یان زیاتر به یه‌كده‌گه‌ن ده‌بێت پرۆسه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى تیایدا كه‌ره‌سته‌كانى ئاخافتن بخه‌نه به‌رده‌ست یه‌كترو جۆرى مامه‌ڵه‌كه‌یان به‌رێوه ببه‌ن. بێگومان ئایینى پیرۆزى ئیسلامیش به سیفه‌تى دوایین ئایینى ئاسمانى و وه‌كو هه‌ر بوارێكى تر گرنگى ته‌واوى به‌م ش داوه‌بواره‌ش داوه‌و بنه‌ماى تایبه‌تى بۆ دانناوه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خواى په‌روه‌ردگار له قورئاندا ده‌فه‌رموىَ [إِذَا حُيِّيْتُم بِتَحِيَّةٍ فَحَيُّواْ بِأَحْسَنَ مِنْهَا أَوْ رُدُّوهَا إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍحَسِيباً ] النساء : 86
له رِووى زانستى ده‌رووناسى و مه‌عریفه‌ى خودناسیه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ئه‌م شێوازى سلاوكردنه‌ى كه ئایینى ئیسلام جه‌ختى له سه‌ر كردۆته‌وه زۆر له جێى خۆیه‌تى و هیچ كه‌م و كورِى یه‌كى تێدا نیه ، چ له رِووى شێواز‌و فۆرم و چۆنیه‌تى یه‌وه ، چ له رِووى فه‌لسه‌فه و حیكمه‌ته‌وه كه بریتى یه له سه‌لامه‌ت بوون و له یه‌كتر دڵنیابوونى كه‌سه‌كان له كاتى به یه‌كگه‌یشتنیان ، كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له بنه‌ماكانى به‌خته‌وه‌رى وه‌كو خواى كردگار ئاماژه‌ى بۆ كردووه‌و ده‌فه‌رموىَ [الَّذِي أَطْعَمَهُم مِّن جُوعٍ وَآمَنَهُم مِّنْ خَوْفٍ ] قريش : 4. كه‌واته نه‌هێشتنى برسیه‌تى و ئارامى و ئاسایش یه‌كێكن له هه‌ره پێداویستى یه‌كانى خه‌ڵك.
به داخه‌وه له رِۆژگارى ئه‌مرِۆدا سلاوكردن گرنگى خۆى نه‌ماوه‌و ته‌نها وه‌كو شتێكى عاده‌تى وشك و دوور له مانا جوانه‌كه‌ى ئه‌دا ده‌كرێت ، به تایبه‌تى له نێو موسلماناندا وه‌كو هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كى تر یان پشتگوىَ خراوه ، یاخود هه‌قى خۆى پێ نادرێت و ئامانج و مه‌به‌ستى خۆى له ده‌ست داوه ، كه بریتیه له دروست بوونى خۆشه‌ویستى و له یه‌كتر دڵنیابوون و دروسی كردنى ساتێكى ئارام و ده‌سپێكى مامه‌ڵه‌و ئاخافتنى رێك و پێك . بێگومان هۆكاره‌كانى پێله‌قبوونى ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش زۆرن به‌ڵام به پێى گرنگى و كاریگه‌ریان هه‌ندێكیان باس ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ رِونككردنه‌وه‌ى پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته:
1- پاش گۆرِانكارى له بارودۆخى موسلمانان به گشتى و سه‌یر كردنى ئاداب و ئه‌خلاقیاتى ئیسلامى وه‌كو داب و نه‌ریت سه‌رئه‌نجام زۆر له په‌رستش و ئاداب و سلوكیاته‌كانیش خاڵى بوون له مانا‌و مه‌به‌ستى خۆیان و وه‌كو لاشه‌یه‌كى بىَ گیان مانه‌وه .
2- زۆرجار به كه‌م سه‌یركردنى سلاوكردن و له كۆڵ خۆ كردنه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ى كه بارێكى زۆر قورس بێت و هه‌ندێك جاریش به بیانووى سه‌رقاڵبوون و كه‌مى كاته‌وه خۆى له خه‌ت ده‌دات. هه‌رچه‌نده ده‌كرێت هه‌ندىَ جار مرۆڤ له بیرى نه‌بێت یان سه‌رقاڵ بێت ، به‌ڵام ئه‌مه ماناى وانیه كه بكرێته بیانوو بۆ پشت گوىَ خستنى وه‌كو زۆرجار هه‌ستى پێ ده‌كرێت، چونكه شتێك هه‌یه له رِووى ده‌روونى یه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ى كات مرۆڤ هه‌ست به مه‌به‌ستى به‌رامبه‌ره‌كه‌ى ده‌كات كه ده‌ربرِو خۆنواندنه‌كه‌ى چۆنه .
3- شێواندنى شێواز‌و چۆنیه‌تى سه‌لام كردن و به‌كارهێنانى ده‌سته‌واژه‌و وشه‌ى وا كه هیچ ناوه‌رۆك و مانا‌و مه‌دلولێكى ئه‌وتۆ ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه . چونكه ئه‌و سلاوكردنه‌ى ئایینى ئیسلام باسى لێوه كردووه وه‌كو گوتمان بێ كه‌م و كورِیه‌و زۆر مه‌به‌ستداره ، به‌م شێوه‌یه (كه‌سى یه‌كه‌م : السلام علیكم و رحمه الله وبركاته . كه‌سى دووه‌م : وعلیكم السلام و رحمه الله وبركات) خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر بگوترىَ (السلام علیكم) وه‌ڵامه‌كه‌ش به هه‌مان شێوه (وعلیكم السلام) هه‌ر ده‌بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ى یه‌كه‌میان خێرى زیاتره‌و كاریگه‌ریشى بێگومان زیاتره. لێره‌دا شتێكى گرنگ هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه سلاوكردن خۆى سوننه‌ته ، به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه‌ى واجبه به‌م پێیه‌ش سه‌رپشك بوونى كه‌سى یه‌كه‌م له سلاوكردن به‌و پێیه‌ى جۆرێك له قسه‌كردن و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك له گۆرِىَ دانیه ، به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سڵاو ، وه‌ڵامدانه‌ى ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رى و كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى گفتوگۆ و قبول كردنى ئه‌وى تره ، بۆیه ناكرێت كه‌سێك له ده‌رگاى كه‌سێكى تر بدات ده‌رگاى لىَ نه‌كاته‌وه. لێره‌دا چه‌ند شێوازێكى سلاوكردن ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستى خوێنه‌رى به‌رێز كه به داخه‌وه جێگاى شێوازه رِه‌سه‌نه‌كه‌ى گرتۆته‌وه له ناو كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگكانى تر‌ى ئیسلامیشه‌وه، بۆ نمونه له كاتى سلاوكردن ده‌گوترێت (باشى ! چۆنى ! به‌یانى باش ، ئێواره باش ، ئه‌و كاته‌ت باش ، مه‌رحه‌با ، سه‌لام ، باشى گیانه‌كه‌م ، چۆنى به قوربان .......هتد) وه له وه‌ڵامدانه‌وه‌دا ده‌گوترێت (سه‌رچاو ، سه‌رسه‌رم ، تۆ چۆنى ، باشى باوانم ، سه‌رچاو گیانه ، هه‌له‌هه‌له ، ئه‌هله‌ن ...... هتد). ئه‌وى جێگى نیگه‌رانیشه به داخه‌وه زۆرجار له لایه‌ن هه‌ندىَ كه‌سه‌وه ئه‌م وشانه بۆ بچوك كردنه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر (تصغیر المقابل) به كار ده‌هێنرێت وه‌كو ئه‌وه‌ى خۆى فه‌رز بكات یان خۆى وا نیشان بدات ئه‌و شته‌و به‌رامبه‌ره‌كه‌ى هیچ!! یان له‌و كه‌متر ، كه ئه‌مه‌ش دووره له رِه‌فتارى كه‌سایه‌تى موسلمان و به هیچ جۆرێك ئامانجى خۆى ناپێكێت ، بگره زۆر جار پێچه‌وانه‌كه‌ى ده‌دات به ده‌سته‌وه به‌وه‌ى له جیاتى دروست بوونى خۆشه‌ویستى ده‌بێته هۆى رق و كینه . بۆیه سه‌یر ده‌كه‌ین له رِووى ده‌روونیشه‌وه سه‌لمێنراوه كه ناوهێنانى به‌رامبه‌ر زۆر كاریگه‌رى دروست ده‌كات و به‌رامبه‌ره‌كه هه‌ست به جۆرێك له گرنگى پێدان و ئاسووده بوون ده‌كات ، جا ئه‌گه‌ر ووشه‌ى تر‌ى رێز لێنانشى له‌گه‌ڵ به‌كارهات ئه‌وا باشتریشه وه‌كو (كاك ، به‌رێز ، برام ...هتد). بێگومان ئه‌مه پاش سلاو كردن بۆ نمونه (السلام علیكم ورحمة الله وبركاته ، برام كاك........ چۆنى) یاخودو (السلام علیكم كاك....... ) ئنجا ئه‌حوال پرسین خۆ به كوردیش هه‌ر ده‌بێت بۆ نمونه (سلاوى خوات لىَ كاك........) یان (برام سلاوى خوات لىَ بێت) . له‌گه‌ڵ چه‌ندان جۆرى تر به پێى گونجان و سروشتى به یه‌كگه‌یشتنه‌كه ، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه سلاوكردنه له چوارچێوه‌ى شێواز‌و مه‌ستى خۆى دابێت و ئامانجى ته‌واوى خۆى بپێكێت كه دروست كردنى خۆشویستى یه.
4- هه‌ندێك جاریش كاریگه‌رى داب و نه‌ریتى نه‌ته‌وه‌و خه‌ڵكانى تر وا ده‌كات كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش وه‌كو چه‌ندین مه‌سه‌له‌یه‌كى تر بكه‌وێته ژێر هه‌ره‌شه‌ى وه‌لانان و هاتنه‌كایه‌ى نه‌ریتى تر‌ى ئه‌وان و رِاهاتن له‌سه‌رى .
له كۆتایی دا خوازیارین ئه‌م چه‌ند دێره ده‌سپێشخه‌ریه‌ك بێت بۆ هه‌مولایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى ماناى جوان و راسته‌قینه بگێرِینه‌وه ئه‌م مه‌راسیمه پر بایه‌خه‌و ، سلاوكردن هه‌میشه مه‌شغه‌ڵى خۆشه‌ویستى و بارانى به خورِى به یه‌كگه‌یشتنى گه‌رم و گورِبێت. شنه‌باى هه‌ڵوه‌رینى گوناهـ و هه‌وێنى له دایك بوونى خه‌نده‌و به لاوه نانى رق و كینه بێت ، هه‌وارى حه‌سانه‌وه‌ى گیان و وزه‌به‌خشى سۆماى چاوى ئازیزان و سه‌رهه‌ڵدانى شۆرشى رِێز و له گۆرِنانى لوت به‌رزى بێت.
یوسف هه‌ریرى
.bextewery.com