1

بابه‌ت: * رێگرتن له‌پژمین، ده‌بێته‌ هۆی شه‌له‌لبونی‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ

http://kurdup.com/up/uploads/picture/0f8a9518ae.jpg
پزیشكه‌ جیهانیه‌كان له‌ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کیاندا ئاشکرایان کردوه‌، که‌ رێگه‌گرتن له‌پژمین ده‌بێته‌ هۆی‌ شه‌له‌لبونی‌ نیوه‌ی‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ.
لێکۆڵینه‌وه‌که‌ له‌سه‌ر منداڵێكی‌ ته‌مه‌ن 14 ساڵ ئه‌نجامدراوه‌و ده‌ركه‌وتوه‌، به‌هۆی‌ رێگه‌ گرتن له‌پژمین بۆ چه‌ند جارێك، بۆته‌ هۆی‌ شه‌له‌لبونی‌ نیوه‌ی‌ جه‌سته‌ی‌ منداڵه‌که‌.
خێرایی پژمین ده‌گاته‌ 166 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌عاتێکداو  هۆكاری‌ پژمینیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆبۆنه‌وه‌ی‌ به‌كتریا له‌ ناو لوتی‌ مرۆڤ پاشان له‌رێی پژمینه‌وه‌ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌ش‌ ئاسوده‌یی به‌مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
مه‌كۆی كوردان