بابه‌ت: کریستیانۆ پێرۆزبای له ماتادۆر کرد.
کاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له ڕێگه‌ی په‌ڕگه‌ی خۆی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی تویته‌ر به‌یاننامه‌یه‌کی پیرۆزبای ئاڕاسته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانی کرد به بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی جامی جیهانی ـمه‌وه ، کریستیانۆ له به‌یاننامه‌که‌یدا ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که من هاوڕێیه‌کی زۆرم هه‌یه له ئیسپانیا به‌تایبه‌ت یاریزانانی هاوڕێم بۆیه پڕ به دڵ پیرۆزبای له ئیسپانیا و خه‌ڵکی ئیسپانیا ده‌که‌م به‌هۆی به‌ده‌ستهێنانی مۆندیاله‌وه ،ئه‌مه سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بوو به‌راستی ئه‌مه ده‌ستکه‌وتی هه‌موو ئیسپانیه‌که نه‌ک تاکه یاریزانێک یان ته‌نها هه‌ڵبژارده‌یه‌ک .