1

بابه‌ت: ســـلــێـــمـــانـــــی

[size=24]ســـلــێـــمـــانـــــی



خـــۆشــتــریـــن شــاری جــیــهـانــی سلێمانــــی
مــــەڵـــبەندی هــونەر و ئــەدەب و جـــوانـــی
تـــۆ دەریایــــەکی لە ئــه‌شق و خۆشـەویـــستی
کــــە جـــێـــم هــێــشــتــی دڵــم نـــــەبــوو ویســتی
هــەمــوو کـــاتـــێ یــادت ئــەکـەم ڕوحم سلێمانی
تــــۆ هـــی مــنـــی بـــۆ مـــن مــانـــای ژیـــیــانــی
هـــەمـــیشــە ویــستــم نـــەبــوو لـــە تۆ دوور بـــم
زایــــەلــەیــەکــی پــایــز و جەستەیەکی تەزیو بم
پـــەشــیـــمانــم لـــەم ســـەفـــەرە کـــە جێــمــهـێشـــتی
لــــە نــــاخـــمـــایــــا پـــیـــاســـەکـــانـــی بــاخی گشتی
فـــرمـــێســکە بـــارانــی ئـــەم شــەوم یــادی تۆیــــە
گــریــــان بـــە دەسـت خــۆم نــیــە دڵـم پر سۆیە
پــــەرێـــشــانـــم بـــۆ چــراکانی گۆرستانە ژیانی من
ئـــەی خـودا چــی بــکەم ئــاشــقــی ســلـێــمانیم من



دۆستان[/size]