بابه‌ت: ئه‌دیبایۆر:مانچسته‌ر سیتی ئه‌م وه‌رزه له
ئه‌دیبایۆر:مانچسته‌ر سیتی ئه‌م وه‌رزه له سێ یانه‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ند ده‌بێت
ئیمانۆیل ئه‌دیبایۆری هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی یانه‌کانی چێڵسی و مانچسته‌ر یونایتدی ئاگادارکرده‌وه که ئه‌م وه‌رزه یانه‌که‌ی ڕکابه‌رێکی سه‌رسه‌خت ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خولی ئینگلیزی.هێرشبه‌ره تۆگۆییه‌که بڕوای وایه ئه‌و 59 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی ـیه‌ی تاکو ئێستا یانه‌که‌ی له‌کڕینی یاریزاناندا خه‌رجی کردووه ڕیزکانی یانه‌که‌ی ته‌واو تۆکمه کردووه و له‌توانایاندا هه‌یه له سێ یانه‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ند بێت.
“به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی پێنجه‌م له‌وه‌رزی ڕابردوو شتێکی باش بوو،به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه زیاتر له‌وه‌مان ده‌وێت،ده‌مانه‌وێت له سێ یانه‌ی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ند بین.”ئه‌دیبایۆر ئه‌مه‌ی به The Miror گووت.
یاریگا