1

بابه‌ت: نوكته‌ی زۆر تازه‌ و نوێ

نوكته‌ی زۆر تازه‌ و نوێ


كابرایه‌ك ئه‌چێته‌ داوای ژن هێنان،كچه‌كه‌ سمێڵی ئه‌بێت، پێی ئه‌ڵێت بۆ لای نابه‌ی
ئه‌و سمێڵه‌؟ كچه‌كه‌ده‌ست ئه‌كات به‌ گریان......ئه‌میش ناچار ده‌بێت دڵی بداته‌وه‌
ده‌ڵێ ئه‌ی بابه‌ ...پیاو سمێڵی هه‌بێ چۆن ده‌گری.....

كابرایه‌ك به‌ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ئه‌ڵێت ئێمه‌ ئه‌م چوار شه‌ممه‌ بۆ ئه‌و چوار شه‌ممه‌
یه‌كتر ببینین زۆر دووره‌ وه‌ره‌ بابیكه‌ینه‌ دوشه‌ممه‌ بۆ دووشه‌ممه‌،،،



ژنه‌ی كابرا به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌ڵێ پیاوی ئه‌و ژنه‌ی ته‌نیشتمان هه‌موو به‌یانیه‌ك
كه‌ ئه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ ژنه‌كه‌ی ماچ ده‌كات،، تۆبۆ واناكه‌ی...پیاوه‌كه‌شی ئه‌ڵێت
ئافره‌ت عه‌یبه‌ من ئه‌و ژنه‌ی دراوسێمان هه‌ر ناناسم چۆن ئه‌و كاره‌ بكه‌م..


به‌كابرایه‌ك ئه‌ڵێن ده‌رگاكه‌ بگره‌ هه‌وای ده‌ره‌وه‌ زۆر سارده‌،،،،ئه‌ویش ئه‌ڵێ بۆ
من بیگرم هه‌وای ده‌ره‌وه‌ گه‌رم ئه‌بێته‌وه‌؟



كابرایه‌ك له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی ڕه‌زیل ئه‌چێته‌ سه‌ربازی ،،كاتێك ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ باوك
وبراكه‌ی ئه‌بینێ هه‌ریه‌كه‌و به‌كۆڵێ ڕیشه‌وه‌ ده‌ست ده‌كات به‌گریان ئه‌ڵێت چی بووه‌
كێ مردووه‌ حێرا پێم بڵێن تاقه‌تی بیستنیم هه‌یه‌..... ئه‌وانیش ئه‌ڵێن ئاخر حه‌یوان
بۆچی تاقمی گوێزانه‌كه‌ت له‌ گه‌ڵ خۆت بردووه‌ بۆ سه‌ربازی..


كابرایه‌ك ئه‌یه‌وێت دانه‌ شقارته‌یه‌كی پێشتر داگیرساو دابگیرسێنێت هه‌رچه‌ند هه‌وڵ
ئه‌دات نابێ...هاوڕێكه‌ی ئه‌ڵێت وازی لێ بێنه‌ له‌وه‌ ده‌چێت شقارته‌كه‌ی خراپ
بێت...ئه‌ویش ئه‌ڵێت نه‌خێر پێنج خوله‌ك نابێ هه‌ر ئه‌م دانه‌یه‌م داگیرساند...



كابرایه‌ك ده‌چێت بۆ بانك ئه‌ڵێت هه‌رچی پاره‌م هه‌یه‌ هه‌موویم بۆ بێنن...!هه‌مووی بۆ
ئوهێنن ده‌یژمێرێت و ده‌ڵێت باشه‌ بیحه‌نه‌وه‌ جێگای خۆی دڵنیا بووم كه‌می نه‌كردووه‌..


كابرایه‌ شۆفێری ته‌كسی ئه‌بێت پاش ماوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێلێكی سوكان ڕاست ئه‌كڕێت پێی
ئه‌ڵێن ناخۆش نیه‌ ئه‌م سوكان ڕاستانه‌...؟ئه‌ویش ئه‌ڵێت نه‌وه‌ڵا به‌س یه‌ك كێشه‌م
هه‌یه‌ كاتێك ئه‌مه‌وێت تف بكه‌م هه‌مووی ئه‌چێته‌ چاوی سه‌كنه‌كه‌مه‌وه‌..


كابرایه‌ك ئه‌چێته‌ سه‌ر دار چنارێك ..لێی ئه‌پرسن،،چی ئه‌كه‌ی..؟
ئه‌ڵێت خه‌ریكم توو ئه‌خۆم..
ئه‌ڵێن گه‌مژه‌ ئه‌وه‌ داری چناره‌ خۆ یوو نیه‌؟
ئه‌ڵێت خۆتان گه‌مژه‌ن ئه‌زانم تووه‌كه‌ له‌ گیرفانم دایه‌..



ته‌یاره‌یه‌ك له‌كاتی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌یه‌ هه‌موو سه‌رنشینه‌كان یا الله یالله یانه‌
یه‌كێكیان نه‌بێ ..ئه‌ڵێن تۆ بۆ دوعا ناكه‌ی؟ ئه‌ویس ئه‌ڵێ بابكه‌وێته‌ خواره‌ خۆ هی
باوكم نیه‌.....


به‌ پیاوێك ئه‌ڵێن ئه‌ی ترسنۆك ئه‌وه‌ بۆ له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ت قاپ ده‌شۆیت ....؟ ئه‌ویش
ده‌ڵێت ئاساییه‌ ئه‌ویش جله‌كانم  له‌گه‌ڵ ده‌شوات.....


مامۆستایه‌ك له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رزاره‌كی به‌ قوتابیه‌كه‌ی ئه‌ڵێت ناوی ئه‌و
ئاژه‌ڵه‌ چیه‌ كه‌پێ یه‌كانی لێته‌وه‌ دیارن؟
قوتابیه‌كه‌ش زۆر ته‌ماشای ده‌كات نازانێ ده‌ڵێ ببووره‌ نازانم...
مامۆستاكه‌ ئه‌ڵێ .ده‌ی كه‌واته‌ ناوت چیه‌ با سفرێكی جوانت بۆ دابنێم ..؟
ئه‌ویش پێیه‌كانی له‌پێلاوه‌كانی ده‌رئه‌هێنێت و ئه‌ڵێت به‌ پێیه‌ كانمه‌وه‌ بزانه‌
ناوم چیه‌...........!