بابه‌ت: ته‌فسیری سووڕه‌تی البقره
ته‌فسیری سووڕه‌تی البقره 1
بسم الله الرحمن الرحيم
ال‌م (1) ذَلِكَ الْكِتَابُ لاَ رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِّلْمُتَّقِينَ (2) الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ وَيُقِيمُونَ الصَّلاةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ (3) والَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ وَبِالآخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ (4) أُوْلَـئِكَ عَلَى هُدًى مِّن رَّبِّهِمْ وَأُوْلَـئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (5) إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ سَوَاءٌ عَلَيْهِمْ أَأَنذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنذِرْهُمْ لاَ يُؤْمِنُونَ (6) خَتَمَ اللّهُ عَلَى قُلُوبِهمْ وَعَلَى سَمْعِهِمْ وَعَلَى أَبْصَارِهِمْ غِشَاوَةٌ وَلَهُمْ عَذَابٌ عظِيمٌ (7) وَمِنَ النَّاسِ مَن يَقُولُ آمَنَّا بِاللّهِ وَبِالْيَوْمِ الآخِرِ وَمَا هُم بِمُؤْمِنِينَ (8) يُخَادِعُونَ اللّهَ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَمَا يَخْدَعُونَ إِلاَّ أَنفُسَهُم وَمَا يَشْعُرُونَ (9) فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ فَزَادَهُمُ اللّهُ مَرَضاً وَلَهُم عَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ (10)
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
(1) چه‌ند پیتێك له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێ له سووره‌ته‌كانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (14) پیته، نیوه‌ی كۆی پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان كه له توانای هیچ كه‌سێكدا نیه به‌و پیتانه كتێبێكی ئاوا به‌و وێنه دابنێت، به‌راده‌یه هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری كۆببنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێگومان ناتوانن، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تێدایه، زاناكان له هه‌ندێكی دواون، هه‌ندێكیشیان وتوویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به‌نهێنی ئه‌و پیتانه.
(2) ئه‌و قورئانه كتێبێكه هیچ گومانێكی تێدا نیه، (كه له‌لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه ڕه‌وانه كراوه به جبره‌ئیلدا بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم) كه مایه‌ی ڕێنموویی و سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌ته بۆ خواناسان و پارێزكاران (كه ئه‌وانه‌ن فه‌رزه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له حه‌رام خۆیان ده‌پارێزن، له ڕووی بیروباوه‌ڕ و كردار و گوفتاره‌وه).
(3) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به نه‌بینراوه‌كان ده‌هێنن (وه‌ك خوا و فریشته و ئه‌وانه‌ی خوا باسی كردوون و ئێمه نایانبینین)، هه‌روه‌ها نوێژه‌كانیان به‌چاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌و ڕزق و ڕۆزی‌یه (حه‌ڵاڵه‌ی) پێمان به‌خشیوون، ده‌به‌خشن.
(4) (له‌هه‌مان كاتدا) ئه‌وانه باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌و (په‌یامه‌ی) كه بۆ تۆ (ئه‌ی محمد صلى الله عليه وسلم) دابه‌زێنراوه و به‌و په‌یامانه‌ش كه بۆ (پێغه‌مبه‌ران)ی پێش تۆ دابه‌زێنراوه، دڵنیاش ده‌بن كه ڕۆژی دوایی پێش دێت و قیامه‌ت هه‌ر به‌رپا ده‌بێت.
(5) ئائه‌وانه له‌سه‌ر شا ڕێگه‌ی هیدایه‌تی په‌روه‌ردگاریانن و هه‌ر ئه‌وانیشن سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوو (ئه‌مانه بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ئیمان و ئیسلامن).
(6) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه بێ باوه‌ڕ بوون ئاگاداریان بكه‌یت یان ئاگاداریان نه‌كه‌یت یه‌كسانه بۆیان، باوه‌ڕ و ئیمان ناهێنن...
(7) (چونكه) خوا مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵ و گوێیاندا و په‌رده‌ی به‌سه‌ر چاویاندا هێناوه، (نه بیر ده‌كه‌نه‌وه، نه ئاماده‌ن حه‌ق ببیستن و ڕاستیه‌كان نابینن)، هه‌ر بۆیه سزایه‌كی سه‌خت چاوه‌ڕێیانه (ئه‌مانه‌ش ده‌سته‌یه‌كن له بێ باوه‌ڕان كه هه‌ر خوا خۆی ده‌یانناسێت).
(8) له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن كه ده‌ڵێن: ئیمان و باوه‌ڕمان به خوا و به‌ڕۆژی قیامه‌ت هێناوه (له ڕاستیدا ئه‌وانه درۆ ده‌كه‌ن) ئه‌وانه هه‌میشه باوه‌ڕدار نین.
(9) ئه‌وانه (به‌خه‌یاڵی خۆیان واده‌زانن) خوا و ئه‌و كه‌سانه ده‌خه‌ڵه‌تێنن كه باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه‌ن!! كه‌چی جگه له خۆیان كه‌سیان پێ ناخه‌ڵه‌تێت، به‌ڵام هه‌ست ناكه‌ن و فام ناكه‌نه‌وه‌و بیر ناكه‌نه‌وه.
(10) ئه‌وانه له‌دڵ و ده‌روونیاندا نه‌خۆشی بێ باوه‌ڕی و حه‌سوودی و كینه هه‌یه، خوایش (به‌سه‌رخستنی حه‌ق و ئیمانداران) ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ردیان گران و كاریگه‌ر ده‌كات و سزایه‌كی سه‌ختیش (له دنیا و قیامه‌تدا) چاوه‌ڕێیانه به‌هۆی درۆكردن و (دژایه‌تییان بۆ ئیسلام).
کورد ژین