بابه‌ت: گۆڵچیه‌كه‌ی فلامینگۆ هاوڕێ كچه‌كه‌ی ده‌كوژێت
برۆنۆ سۆزای گۆڵچی یانه‌ی فلامینگۆی به‌ڕازیلی كه به یه‌كێك له باشترین گۆڵچیه‌كانی به‌ڕازیل هه‌ژمارده‌كرێت، ئه‌لیزا ساكۆدیۆی هاوڕێ كچه‌كه‌ی ده‌كوژێت‌و لاشه‌كه‌شی ده‌رخواردی سه‌گ ده‌دات.
رۆژنامه‌ی تایمز لایف كه له ئه‌فه‌ریقای باشور ده‌رده‌چێت ئاشكرایكرد، كه پۆلیسی به‌ڕازیل برۆنۆ سۆزای گۆڵچی یانه‌ی فلامینگۆی، به‌تۆمه‌تی كوشتنی هاوڕێ كچه‌كه‌ی ده‌ستگیركردوه‌و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌و گۆڵچییه ئه‌لیزا ساكۆدیۆی كچه هاوڕێی كوشتوه‌و به مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌شی، لاشه‌كه‌ی پارچه پارچه كردوه‌و ده‌رخواردی سه‌گی داوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌ڕازیلیش سه‌باره‌ت به ئاشكراكردنی ئه‌و تاوانه‌و ده‌ستگیركردنی گۆڵچیه‌كه‌ی فلامینگۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌مان پێگه‌یشت، كه ئه‌لیزا ساكۆدیۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه دیارنه‌ماوه‌و هیچ هه‌واڵێكی نییه، راسته‌وخۆ ده‌ستمان كرد به لێكۆڵینه‌وه‌و پاشان به‌هۆی تێبینی كردنی چه‌ند دڵۆپه خوێنێكی ئه‌و كچه‌وه له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی برۆنۆ، بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و له پشت ئه‌و تاوانهوهیهو خۆیشی دانی به‌هه‌موو شتێك‌دا ناو سیناریۆی كوشتنی هاوڕێ كچه‌كه‌ی ئاشكراكرد.
رۆژنامه‌ی گڵۆبۆی به‌ڕازیلیش هۆكاری كوشتنی ئه‌لیزای له لایه‌ن برۆنۆوه، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه چوار مانگ به‌ر له ئێستا، ئه‌و كچه منداڵێكی بووه‌و برۆنۆشی وه‌ك باوكی منداڵه‌ی ناساندووه، ئه‌و كاره‌ی ئه‌لیزاش برۆنۆی بێزاركردوهو ناچاری كردووه كه بیر له كوشتنی بكاته‌وه.
جێی ئاماژه‌پێدانه ئه‌لیزا كاری، فۆتۆ مۆدێلی دهكردو پێشتریش هاوڕێی كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی بوو.