1

بابه‌ت: شڤانشتایگه‌ر داوا له‌ یانه‌که‌ی ده‌کات گوێ له‌ ‌ داواکه‌ی ریال مه‌درید بگرن

ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و یانه‌ی بایه‌ر میونخ باستیان شڤانشتایگه‌ر به‌ڕاشکاوی به‌ یانه‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ ده‌یه‌وێت بچێته‌ ڕیزی یانه‌ی ریال مه‌درید و داوای  له‌  به‌ڕێوبه‌ری کاره‌کانی کردووه‌ که‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی بکات بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له‌ داواکه‌ی ریال مه‌درید بگرن و داواکه‌ش پێکهاتووه‌ له‌ گرێبه‌ستێک به‌ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی شڤانشتایگه‌ر  بۆ ریزی یانه‌ی شاهانه‌ ، شڤان هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێکدا له‌و باره‌یه‌وه‌ جگه‌ له‌ دووپاتکردنه‌وه‌ی حه‌زی یاریکردنی خۆی له‌ ئیسپانیا وتبووی که‌ بایه‌ر میونخ هاوسه‌ری نیه‌ که‌ نه‌توانێت به‌جێیبهێڵێت.

ناوبراو گرێبه‌ستێکی له‌گه‌ڵ باڤاری هه‌یه‌ تاوه‌کو ساڵی ٢٠١٢ به‌ڵام پێناچێت یانه‌که‌ به‌رگه‌ی گرێبه‌سته‌ خه‌یاڵیه‌کانی یانه‌ی ریال مه‌درید بگرێت و ده‌ستبه‌رداری یاریزانه‌که‌ ببن به‌ تایبه‌ت که‌ ململانێیه‌کی گه‌رم هه‌یه‌ له‌ نێوان ریال مه‌درید و چێڵسی له‌سه‌ر یاریزانه‌که‌.



yariga

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c8c5c996d6.jpg

2

وه‌ڵام: شڤانشتایگه‌ر داوا له‌ یانه‌که‌ی ده‌کات گوێ له‌ ‌ داواکه‌ی ریال مه‌درید بگرن

ده‌ست خۆش