بابه‌ت: دوعای بەیانیان و ئێواران
عه‌مرى كورِى شوعهيب گێرِاويهتيهوه له باوكيهوه ئه‌ويش له باپيريهوه كه پێغه‌مبه‌رى خوا (دروودی خوای لێبێت) فه‌رمويه‌تى: هه‌ركه‌س پێش خۆركه‌وتن و خۆر ئاوابوون (100) جار بڵێ : (سُبْحَانَ اللّهِ) ئه‌وه چاكتره له وهى سه‌د حوشتر بكات به خێر ، وه هه‌ركه‌سێك پێش ئه‌وه‌ى خۆر هه‌ڵبێت وه پێش ئه‌وه‌ى خۆر ئاوا بێت (100) جار بڵێ : (الْحَمْدُ للّهِ) ئه‌وه چاكتره له وهى بارى سه‌د ئه‌سپ تفاق له رِێگاى خوادا ببه‌خشێ ، وه هه‌ركه‌سێ به‌ر له خۆر كه‌وتن و به‌ر له خۆر ئاوا بوون (100) جار بڵێت : (اللّه أَكْبَرُ) ئه‌وه چاكتره له‌وه‌ى سه‌د به‌نده له به‌ندايه‌تى ئازاد بكات.