بابه‌ت: گۆڵچییەکەی یانه‌ی فلامینگۆ به‌تۆمه‌تی كوشتن ده‌ستگیر كرا
[size=16]به‌تۆمه‌تی كوشتنی كچه هاورێكه‌ی، پۆلیسی به‌رازیل برۆنۆ سۆزای گۆڵچی یانه‌ی فلامینگۆی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌ستگیر كرد.
رۆژنامه‌كانی به‌رازیل بڵاویانكردۆته‌وه كه پۆلیسی ئه‌و وڵاته برۆنۆ سۆزای گۆڵچی یانه‌ی فلامینگۆی به‌تۆمه‌تی كوشتنی هاورێ كچه‌كه‌ی ده‌ستگیر كردووه‌و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و گۆڵچیه ئه‌لیزا ساكۆدیۆی كچه هاورێی خۆی كوشتووه‌و به‌مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌شی لاشه‌كه‌ی پارچه پارچه كردووه‌و ده‌رخواردی سه‌گی داوه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌رازیل رایگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌یان زانیوه كه ئه‌لیزا ساكۆدیۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه دیار نه‌ماوه و هیچ هه‌واڵێكی نیه، بۆیه راسته‌وخۆ ده‌ستیان بهڵێكۆڵینهوه كردووه‌و پاشان به‌هۆی تێبینی كردنی چه‌ند دڵپه خوێنێكی ئه‌و كچه به ئوتومبێله‌كه‌ی برۆنۆ سۆزلاوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سه له‌پشت ئه‌و تاوانهوهیهو دواتریش دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه.[/size]
[size=16]سپۆرت بۆ کورد[/size]
[size=16]
تێبینی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران : بابه‌ت دووباره‌یه بۆیه داخرا
http://www.ysm21.net/viewtopic.php?id=19188 [/size]