بابه‌ت: موشه‌كێكی یونس شكور 10 هه‌زار هانده‌ری هه‌ولێری بێده‌نگ كرد
یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ریاریگای خۆی توشی دۆراندن هات به‌رامبه‌ر یانه‌ی
شورته
له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی پله‌نایابی عێراق بۆتۆپی پێ لهبژارده ئێواره‌ی ئه‌مرۆ
به‌ئاماده‌بوونی زیاتر له 10 هه‌زار هانده‌ر و پارێزگاری هه‌ولێر به‌رێز نه‌وزاد هادی
یانه‌ی هه‌ولێر له‌ناو یاریگای شه‌هید فه‌رنسۆ هه‌ریری میوانداری یانه‌ی شورته‌ی كرد
له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا چه‌ند خولهكێی سه‌رتا یانه‌ی شورته كۆنترۆڵی یاریگای كرد
به‌ڵام پاش تێپه‌ربوونی پازدهخولهك له‌گێمی یارییه‌كه‌دا یانه‌ی هه‌ولێر كۆنترۆڵی یاریگای كرد
له‌خوله‌كی 39 یانه‌ی هه‌ولێر گۆڵیكی تۆمار كرد به‌ڵام ناوبژوان ره‌تی كرده‌وه گۆڵه‌كه ئۆفساید بوو
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات له‌گێمی دوومی یارییه‌كه‌شدا هه‌ردوویانه‌ی هه‌ولێر وشورته
ئاستێكی به‌رزیان نیشانده كاتێك له‌خوله‌كی 59 یاریزان یونس شكور توانی هانده‌رانی هه‌ولێر بێده‌نگ بكات
كاتێك گۆڵی سه‌ركه‌وتنی بۆیانه‌ی شورته تۆمار كرد یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامی گۆڵیكی بێبه‌رامبه‌ر كۆتایی هات
نوسه‌ر:سانی ناصیح