بابه‌ت: خواردنی هێلكه كێشی له‌ش داده‌به‌زێنێت
رۆژانه خواردنی یه‌ك هێلكه ده‌بێته هۆی یارمه‌تیدانت به‌وه‌ی كێشی له‌شت زیاد نه‌كات.
زانایانی ئه‌مریكی له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه هێلكه له‌و خواردنه بهسودانهیه ناهێڵێت كۆلسترۆڵ له خوێندا زیاد بكات و كێشی له‌شیش كه‌م ده‌كاته‌وه.
زانایان ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌ن كه قه‌ڵه‌ون و رێژه‌ی پرۆتین له له‌شیاندا زیاده، هێلكه بخۆن، كه رێژه‌یه‌كی زۆر له ڤیتامین دی تێدایه.
هه‌روه‌ك یه‌ك هێلكه 80 كالۆرییهو ڤیتامین بی 12ی تێدایه‌و كاریگه‌ریی چه‌وری له‌له‌شدا كه‌م ده‌كاته‌وه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه، هێلكه زۆر سودی هه‌یه به‌تایبه‌تی بۆ منداڵان كه پێویسته به‌شێوه‌ی به‌رنامه، رۆژانه یه‌ك هێلكه بدرێت به منداڵ.