1

بابه‌ت: پاتۆ له‌سه‌ر ته‌ڵاقدانی ژنه‌كه‌ی غه‌رامه‌ ده‌كرێت

http://sbeiy.com/Img/News/pato%2017-7-2010.jpg
(سبه‌ی)
كێشه‌كانی نێوان ئه‌لیكسانده‌رپاتۆو ستیفانی بریتۆی هاوسه‌ری پێی نایه‌ قۆناغێكی هه‌ستیارو پاتۆ بڕیاری ئه‌وه‌یدا كه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابێته‌وه‌.
ئه‌و بڕیاره‌ی پاتۆ ئه‌و یاریزانه‌ی رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی گه‌وه‌ره‌ كردۆته‌وه‌و پێده‌چێت له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ پێدانی پاره‌یه‌كی زۆر سزابدرێت.
رۆژنامه‌ی لاگازیتا دیلۆسپۆرتی ئیتاڵی له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ پاتۆ پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی كردوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ دادگا داواكه‌ی بكشێنێته‌وه‌ مانگی 2000 دۆلاری پێده‌دات،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و نمایشكاره‌ به‌ڕازیلیه‌ له‌ داواكه‌ی نه‌كشێته‌وه‌و واز له‌ حه‌قی تایبه‌تی خۆی نه‌هێنێت،ئه‌وا دادگا باتۆ ناچارده‌كات كه‌ بڕی 2.5 ملیۆن یۆرۆ بداته‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی و مانگانه‌ش 20% ی سه‌رجه‌م داهاته‌كانی بداتێ كه‌ ده‌كاته‌ 800 هه‌زار یۆرۆ له‌ ساڵێكدا