1

بابه‌ت: موحیبه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌ی ڕۆحێك ***

ئه‌وه‌ی ئه‌م گریه‌نێ
ئازارێ نی یه‌ درۆبێت

ئازارێكه‌ به‌چه‌نده‌ها شه‌پۆل
زوو زوو هه‌نگاو ئه‌نێ

ئه‌رێ شه‌وی لێڵی
ئه‌ته‌وێت چه‌ن جار
ڕوناكییه‌كان بخنكێنی ؟؟

ئه‌ی تۆ درۆی قسه‌كان
چه‌نێك ئه‌ته‌وێت
ڕاستییه‌كان بشێوێنی ؟؟

ئه‌رێ دارستان
ئه‌و هه‌موو خه‌نده‌ی ڕووبارانه‌ت
له‌ چی ده‌رگایه‌كی بێ قوفڵه‌وه‌ دزیوه‌ ؟؟

ئه‌ی ڕۆح تۆ بڵێ : بۆ نائارامی ؟؟
مه‌گه‌ر خالق هاواری هه‌مووكاتت نی یه‌ ؟؟ ها ؟
با ... بۆ نا
ژیانی من
له‌به‌ر خالقه‌
ئه‌و هێنده‌ موهیبه‌تی هه‌یه‌ بۆم
من ناتوانم
موحیبه‌تم له‌ڕاده‌ نه‌بێ بۆی ...

ده‌ی ئه‌و باخچه‌یه‌یی
كه‌نزیكی له‌ ڕۆحانێ
ئیتر ڕای گه‌یه‌نه‌
نه‌پرسن هاواری من
بۆچی یه‌ ...هیچ كه‌س
هیچ


          نوسینی :ڤیان