1

بابه‌ت: پێویسته‌ خانمان زه‌یتی‌ ماسی‌ بخۆن

له‌ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێدا ده‌ركه‌وتووه‌، له‌زه‌یتی‌ ماسیدا پێكهاته‌ی‌ ترشی‌ چه‌وری‌ (ئۆمێگا3)ی‌ هه‌یه‌، كه‌ له‌مه‌ترسییه‌كانی‌ تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك ده‌تپارێزێت.

زانایان ئاشكرایانكرد، ئه‌و خانمانه‌ی‌ حه‌بی‌ زه‌یتی‌ ماسی‌ ده‌خۆن، (32%)ی‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك كه‌ بڵاوترینیان تووشی‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ شیر ده‌بێت، ناهێڵێت.

ڕۆژنامه‌ی‌ (سكۆتسمان)ی‌ به‌ریتانی‌ بڵاویكرده‌وه‌، لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌دوای‌ ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه‌ ئه‌گه‌ر له‌سیستمی‌ خۆراكیدا پێكهاته‌ی‌ ماسی‌ تێدا بێت یان ترشی‌ چه‌وری‌ (ئۆمێگا3) هه‌بێت، كاریگه‌ری‌ ده‌بێت بۆ پاراستن له‌نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك.

radoi nawxo