1

بابه‌ت: سیر,چاره‌سه‌رێکی سروشتی شێرپه‌نجه‌!

[size=24]توێژینەوەیەكی ئەمریكی دەریخستووە كە خواردنی سیر بەشێوەیەكی بەرنامەداڕێژراو، دەبێتە هۆی

دووركەوتنەوەی مرۆڤ لەنەخۆشی شێرپەنجە، چونكە خانەكانی شێرپەنجە لەناودەبات.

بەپێی توێژینەوەیەكی ئەمریكی كە ئەمساڵ ئەنجامدراوە خواردنی سیر دەبێتە هۆی لەناو بردنی خانەكانی شێرپەنجە.

وەك زانراوە، خانەكانی شێرپەنجە بەشێوەیەكی زۆر خێرا تەشەنە دەكەن، بەڵام لەم توێژینەوەیەدا دەركەوتووە كە سیر

جۆرە رژێنێكی كیمیاوی دەردەدات، خانەی شێرپەنجە تووشی نەخۆشی دەكات و لاوازیان دەكات. هەروەها توێژینەوەكە

دەریخستووە كە هەرسكردنی سیر بەهۆی ئەوەی دەبێتە كارلێكی كیمیاوی، ئەوا پێویستی بەكاتێك هەیە بۆ هەرسكردن

كە لە 15 خولەك كەمتر نییە. لەبەشێكیتری ئەو توێژینەوەیەدا هاتووە كە خواردنی سیر، دەبێتە هۆی بەرەنگاربوونەوەی

فتریات و هەوكردنەكان، ئەوەش سوودێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە. بۆیە ئێستا پزیشكانی ئەمریكا، ئامۆژگاری

نەخۆشەكان دەكات كە لەماوەی یەك هەفتەدا بۆ چەند جارێك سیر بخۆن، تا تووشی نەخۆشییەكانی

هەوكردنی پێست و گەدە نەبن .[/size]