بابه‌ت: بێگاری
[size=16]
ئایشی خان له گه‌ڕه‌کدا به‌وه ناسرابوو که هه‌رکه‌سێک ڕێی بکه‌وتایه‌ته ماڵی بێگارییه‌کی پێ ئه‌کرد.
ڕۆژێکیان مه‌لا نه‌جمه‌دین، که قورئانخوێنی ماڵی ئایشێ خان بوو، له ده‌رگا ئه‌دات.
ئایشێ خان‌یش هه‌ر له دووره‌وه هاوار ئه‌کات: "فه‌رموو ده‌رگا دانه‌خراوه و له‌گه‌ڵ ده‌ستی خۆشتا ئه‌و سه‌تڵه ئاوه‌م بۆ بێنه له‌به‌ر به‌لووعه‌که‌دایه!"
مه‌لا نه‌جمه‌دینیش ناچار ده‌ست ئه‌داته سه‌تڵه‌ئاو و بۆی ئه‌باته ژووره‌وه.
که ئایشێ خان ئه‌بینێت مه‌لا نه‌جمه‌دینه خێرا له‌به‌ری هه‌ڵئه‌ستێت و ئه‌ڵێت:
"خه‌جاڵه‌ت خۆم مامۆستا به خوا ئه‌و عه‌زێته نایه‌مه به‌ر تۆ ئه‌بێت بیبه‌یته‌وه جێی خۆی!" [/size]