بابه‌ت: یه‌كه‌م لێدوانی جۆ كۆل له دوای په‌یوه‌ندی كردنی به یانه‌ی لیڤه‌رپوول
[size=24]نووسينى :بارزان ڕواندزی
دوای په‌یوه‌ندی كردنی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی ئه‌وا ئه‌ستێره‌ی ئینگلیزی جۆ كۆل له یه‌كه‌م لێدوانی ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌ك یاریزانێكی نوێی لیڤه‌رپوول له‌گه‌ڵ پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌ی لیڤه‌رپوول دوا.
لیڤه‌رپوول : سه‌ره‌تا له جیاتی گشت هانده‌رانی لڤیهرپوول له جیهان پێشوازیت لێ ده‌كه‌ین له لیڤه‌رپوول.
كۆل : سوپاسی ئێوه ده‌كه‌م منیش دڵخۆشم به ئاماده بوونم لێره.
لیڤه‌رپوول :48 كاتژمێری ڕابردوو چۆن بوو به‌لای تۆوه؟
كۆل : شێتانه بوو،من كاتێكم دیاری كرد بۆ بڕیار دان وه كاتێك بڕیارمدا ڕاسته‌وخۆ نامه‌یه‌كم به ڕێگه‌ی مۆبایل بۆ كریستیان پۆرسلۆ(به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی لیڤه‌رپوول) و ستیڤن جێرارد نارد و دواتر مۆبایله‌كه‌م داخست،من زانیم بڕیارێكی ڕاستمدا وه ئێستا به په‌رۆشم بۆ ده‌ست پێ كردنی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه،من به درێژایی ژیانی خۆم له ڵه‌نده‌ن یاریم كردووه،له توانامدا هه‌بوو له چێڵسی بمێنمه‌وه چونكه هانده‌ران منیان خۆش ده‌ویست و چه‌ندین نازناوم به‌ده‌ست هێنا به‌ڵام من ویستم ده‌ست به ڕكابه‌ریه‌كی تر بكه‌م،كاتێك زانیم لیڤه‌رپوول گرنگی به من داوه هیچ بڕیارێكی ترم نه‌بوو چونكه گه‌وره‌ترین یانه‌یه له ئینگلته‌را و یانه‌یه‌كی زۆر شكۆداره،هه‌وڵمدا گشت شته‌كانی تر له‌م بابه‌ته جیا بكه‌مه‌وه،من شوێنی نیشته‌جێ بوون و باری دارایم له لایه‌ك دانا و ته‌نها بیرم له تۆپی پێ كرده‌وه،بیرم له یاری پێش كۆتایی شامپیۆنزلیگ كرد له ساڵی 2005 كاتێك هاتمه ژووره‌وه بۆ سه‌ر یاریگای ئانفیلد ڕۆد گشت مووه‌كانی له‌شم وه‌ستان بۆیه حه‌زم كرد له‌م جۆره كه‌شه یاری بكه‌م.
لیڤه‌رپوول : چۆن هه‌ست ده‌كه‌یت به‌وه‌ی هانده‌رانی لیڤه‌رپوول له پێش ئه‌و یارییه(قۆناغی پێش كۆتایی 2005) ده‌نگۆی گه‌وره‌یان هه‌بوو ئایا پێت وایه ئه‌مجاره لای تۆ ده‌گرن؟
كۆل : من به په‌رۆشم بۆ ئه‌م شته،تۆ باس له یاریزانانی لیڤه‌رپوول ده‌كه‌یت و باس له شه‌وانی ئه‌وروپی ده‌كه‌یت له ئانفیلد،من ئه‌م یارییه‌م وه‌ك ڕكابه‌رێك ئه‌نجامداوه و یارییه‌كی زۆر شكۆدار بوو بۆیه به په‌رۆشم بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م یارییانه به شێوه‌ی هه‌فتانه.
لیڤه‌رپوول : ئایا ڕۆی هۆدسۆن پێویستی به شیرین كردنی یانه هه‌بوو لای تۆ یان یانه‌كه خۆی خۆی شیرین كرد لای تۆ؟
كۆل : من گفتوگۆیه‌كم ده‌رباره‌ی تۆپی پێ له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ر ئه‌نجامدا و زۆر سه‌رسام بووم پێی،ئه‌م یانه‌یه پێشتر له لایه‌ن ڕاهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی و ئیسپانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا و پێم وایه ئێستا هه‌وایه‌كی ئینگلیزی پێویست بوو بۆ لیڤه‌رپوول،یانه‌كه له وه‌رزی ڕابردوو پله‌ی حه‌وته‌می به‌ده‌ست هێنا و ئاستێكی باشی پێشكه‌ش نه‌كرد،هۆدسۆن پلانه‌كانی یانه‌ی بۆ باس كردم،من ئه‌م هه‌له‌م قۆسته‌وه چونكه به‌و یاریزانانه‌ی ئێستا هه‌مانه و هه‌وڵدانی یانه بۆ په‌لكێش كردنی یاریزانی تر ئه‌وا لیڤه‌رپوول له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست ده‌ڕوات”.
لیڤه‌رپوول : هۆدسۆن خاوه‌ن ئه‌زمونێكی زۆره،تۆ پێت وایه له توانایدا ده‌بێت ئاستی تۆ به‌ره‌و باشتر ببات؟
كۆل : ئێمه باسمان له جۆری یاریزانان و جۆری پلانه‌كانی ئه‌و كرد،من ته‌نها ویستم ببم به به‌شێك له یانه،من ویستم بچمه نێو یاریگا و بجه‌نگم و ڕابكه‌م بۆ یاریزانه‌كان و هانده‌ران،ئه‌مه به‌رده‌وام كاری سه‌ره‌كی منه و هۆدسۆن ده‌توانێت كۆنتڕۆلی ئێمه بكات و وه‌ك تیمێك پارێزگاریمان لێ بكات.
لیڤه‌رپوول : هه‌ست به خۆشی ده‌كه‌یت به ئاماده بوونی چه‌ندین ئه‌ستێره له پێكهاته‌ی لیڤه‌رپوول؟
كۆل : به‌ڵی به دڵنیاییه‌وه،من ڕاهاتووم له یاری كردن له‌گةڵ یاریزانی ئاست به‌رز وه هه‌ست به خۆشی ده‌كه‌م به یاری كردن شان به شانی فێرناندۆ تۆرێس وه ئه‌وه‌ی ڕوونه بۆ ئێوه من كاراگێر و جۆنسۆن و جێرارد ده‌ناسم به هۆی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی،هێشتا یاریزانی وه‌ك پیپی ڕێینا و ئه‌كویلانی هه‌یه و چه‌ندین یاریزانی ئاست به‌رزی تر به‌ڵام پێویستم به كه‌مێك كات ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی له كه‌شی یانه ڕابهێم،من ده‌توانم هانده‌ران دڵنیا بكه‌مه‌وه كه‌وا له گشت یارییه‌ك باشترین ئاستی خۆم پێشكه‌ش بكه‌م،من شانازی به یاری كردن بۆ یانه‌یه‌كی له‌م جۆره ده‌كه‌م،وه هه‌موو شتێكی خۆم له گشت یه‌كه‌می مه‌شق پێشكه‌ش ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م یانه‌یه به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو بنێت وه زیاد كردنی چه‌ند نازناوێك كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژه به خه‌زێنه‌كانی یانه به دووره.
لیڤه‌رپوول : به هاتنی تۆ و له ڕۆژی دووه‌مدا ستیڤن جێرارد مانه‌وه‌ی خۆی له لیڤه‌رپوول دووپات كرده‌وه ئایا ئه‌مه چی به لای تۆ گه‌یاند؟
كۆل : ئه‌مه باشترین هه‌واڵ بوو له‌م ڕۆژه،من ستیڤی ده‌ناسم و لیڤهرپوولیهكی زۆر توند ڕه‌وه وه له 10 ساڵی ڕابردوو بۆم ده‌ركه‌وت كه‌وا جێرارد یاریزانێكی چه‌ند شكۆداره،من باش ده‌زانم ئه‌م یانه‌یه چی به‌لای ستیڤی ده‌گه‌یه‌نێت،من پێم وایه یاریزانان ده‌توانن یاری بۆ یانه‌ی تر بكه‌م به‌ڵام له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول پێویسته بژیت و هه‌ناسه بده‌یت به لیڤه‌رپوول،من ده‌ست ده‌كه‌م به گواستنه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌م بۆ ئێره وه هه‌وڵ بۆ سه‌ركه‌وتنی یانه ده‌ده‌م.
لیڤه‌رپوول : درێسی ژماره 10ـیان پێ به‌خشتی ئایا ئه‌مه چی ده‌گه‌یه‌نێت بۆ تۆ؟
كۆل : من شانازی به پۆشینی ژماره 10 ده‌كه‌م،بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستگۆ بم ئه‌وا هه‌ست به شانازیه‌كی زۆر ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر هه‌ر چ جۆره ژماره‌یه‌كی تری لیڤه‌رپوول بپۆشم،كاتێك من پێراگهیشتم دوا ساته‌كانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول بوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كان به‌ڵام من هه‌موو شتێكی ده‌رباره ده‌زانم بۆیه شانازیه بۆ من پۆشینی درێسی لیڤه‌رپوول،شتێكی سه‌یر ده‌بێت یانه‌ی خۆت بگۆڕیت و درێسی سوور بپۆشت،به‌ڵام من به په‌رۆشم بۆ ئه‌م ڕكابه‌ریه‌كی وه من ته‌نها ده‌مه‌وێت یارمه‌تی یانه بده‌م.[/size]