بابه‌ت: ئه‌رجه‌نتین و به‌ڕازیل یاریه‌كی دۆستانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن
[size=16]بڕیار وایه له مانگی 11 ی ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌رجه‌نتین و به‌ڕازیل له چوارچێوه‌ی یاریه‌كی دۆستانه‌دا له وڵاتی قه‌ته‌ر به یه‌ك بگه‌ن.
رۆژنامه‌ی ئۆلیه‌ی ئه‌رجه‌نتینی ئاشكرایكرد كه وڵاتی قه‌ته‌ر به شیوه‌یه‌كی فه‌رمی زه‌مینه سازی بۆ سازدانی یاری كلاسیكۆی جیهان كردوه‌و داوای له هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و به‌ڕازیل كردوه كه له 17 ی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵدا له شاری ده‌وحه له یاریه‌كی دۆستانه‌دا روبه‌ڕوی یه‌كببنه‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه خولیۆ گرۆندۆنای سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین ئه‌و داوایه‌ی پێگه‌یشتوه‌و ئاماده‌یی هه‌ڵبژارده‌كه‌شی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و یاریه ده‌ربڕیوه.[/size]
سبه‌ی