بابه‌ت: تۆتی ده‌یه‌وێت پێش باجیۆ بکه‌وێت له ژماره‌ی گۆڵه تۆمارکراوه‌کان
[size=24]فرانسیچکۆ تۆتی کاپتنی یانه‌ی ڕۆما نزیک ده‌بێته‌وه له شکاندنی ژماره‌یه‌کی پێوانه‌یی تازه له ژیانی وه‌رزشی خۆی .
تۆتی چاوی له شکاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئیتاڵی رۆبه‌رتۆ باجیۆیه له ژماره‌ی گۆڵه تۆمارکراوه‌کانی خولی کالچیۆ ، که تا ئێستا ١٩٢ گۆڵی تۆمارکردووه له‌٤٤٢ یاری و له پله‌ی شه‌شه‌می مێژوی خولی ئیتاڵی دێت. یاریزانه‌که بۆ ڕادیۆی تی ڤی وتیی : پێویستم به ١٣ گۆڵه بۆ شکاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی باجیۆ ، ده‌توانم له خولی یه‌که‌می ئه‌م وه‌رزه ئه‌وا ئه‌نجام بده‌م گه‌ر به‌شداری له گشت یاریه‌کاندا بکه‌م.
هه‌روه‌ها تۆتی هیوای خواست که‌له‌گه‌ڵ رۆما بگه‌نه یاری کۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا هه‌رچه‌نده نه‌یشارده‌وه که ئه‌وه زۆر سه‌خته بێته دی.[/size]
ياريكا