1

بابه‌ت: سلێمانی پێنج جار تۆری پیشه‌سازی هه‌ژاند

[size=16]هه‌ینی جه‌وله‌یه‌كی دیكه‌ی خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی كوردستان له‌یاری تۆپی پێیدا به‌رێوه‌چوو ، له‌یاریگای سلێمانی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا میوانداری تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی پیشه‌سازی كرد ،

یارییه‌كه‌ش یه‌كێك بوو له‌یارییه‌كانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می قۆناغی دووه‌می پله‌یه‌كی یانه‌كانی كوردستان _ گروپی یه‌كه‌م ، له‌و یارییه‌دا یانه‌ی سلێمانی به‌ئه‌نجام و خاڵێكی زۆره‌وه‌ هیواكانی هانده‌ران و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتنی پله‌نایابی كوردستان پڕ هیواتر كرد ، دوای ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی تۆپی پێی یانه‌كه‌ له‌ئاستێكی زۆرباشدا یارییان نیشاندا و توانییان له‌پلانی راهێنه‌ره‌كه‌یان سوودمه‌ندبن و فشاری زۆر له‌سه‌ر یانه‌ی میوان دروست بكه‌ن.
یانه‌ی سلێمانی توانی به‌ پێنج گۆڵ له‌ به‌رامبه‌ر یه‌ك گۆڵدا یارییه‌كه‌ به‌رێته‌وه‌ ، له‌دقیقه‌كانی 8 و 64 و 76 دا یاریزان ره‌نجه‌ به‌هادین سێ گۆڵی بۆ یانه‌ی سلێمانی تۆماركرد و له‌دقیقه‌ی 32 یاریزان سامان عه‌بدولكه‌ریم و له‌دقیقه‌ی 34دا ئه‌حمه‌د سالار دوو گۆڵه‌كه‌ی دیكه‌ی سلێمانی یان تۆماركرد ، له‌به‌رامبه‌ریشدا تاكه‌ گۆڵی پیشه‌سازی یاریزان هیوا جه‌لال له‌دقیقه‌ی 11دا تۆماریكردبوو ، به‌مجۆره‌ یانه‌ی سلێمانی 5 _ 1 یارییه‌كه‌ی له‌ یانه‌ی پیشه‌سازی برده‌وه‌.
ئاشتی به‌ته‌واوی هه‌ره‌سی به‌ پێشكه‌وتن هێنا [/size]
www.sp4kurd.tk

http://kurdup.com/up/uploads/picture/3440cfed8c.gif

2

وه‌ڵام: سلێمانی پێنج جار تۆری پیشه‌سازی هه‌ژاند

سليماني ئةمسال زؤر بةهيز هاتوةتة ناو كيبركيكان...
دةست خؤش براكيان ..بةس وابزانم لينك دانان وةكو سةرجاوة بيجةوانةي ياساية..سةركةوتوبيت

3

وه‌ڵام: سلێمانی پێنج جار تۆری پیشه‌سازی هه‌ژاند

ده‌سته‌كانت خۆش كاك محمد گیان بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌
سه‌ركه‌وتن بۆ یانه‌ی سلێمانی .