1

بابه‌ت: لە ناکەس کارییا..... (مه‌حوی)

[center][size=16]


لە ناکەس کارییا، خاکم بەسەر، ڕۆیی بە با عومرم
خودا! تۆ بمژیێنە تا لەبەر قاپیی کەسێ دەمرم


بە ضایع چوو لە (ما لا یعنی)یا وەقتم هەموو، یەعنی
دەبێ وەقتێ لە (بوالوقت)ێ بخوازم دا تیا بمرم


ئەجەل دەورم دەدا: حاضر بە، وادەی دەور و تەسلیمە
منی غەفڵتزەدە هێشتا خەریکی مەسئەلەی دەورم


خەیاڵی پووچی دنیا وا دەماغ و دڵمی پێچاوە
قیامەت، هەر مەگەر ڕۆژی قیامەت بێتەوە فکرم


لە پێ کەوتووم و نەفسم بۆ هەوا دەشنێ وەکو منداڵ
لەبەر پیریی سەرم خۆی ناگرێت و، تازە پێ دەگرم


چییە سووچ و گوناهی؟ بۆچی دەیکاتە جەزاخانە؟
لە قەبرهەڵکەن، هەتا ڕۆژی جەزا دەعواچییە قەبرم


سبەینێ (یحشر المرء)ە، براگەل، فرسەتە ئەمڕۆ
تەبەڕڕا بن لە من، با کەس نەبێ حەشری لەگەڵ حەشرم


لە من نازانم ئیتر نەفسی بەدخوو چیی دەوێ ''مەحوی''
کە بەدکردار و بەدڕەفتار و بەدئەفکار و بەدطەورم


مەگەر بەر مەوجی بەحری ڕەحمەتم خا وەصفی سەتتاریی
وەگەرنا، زەحمەتە پابوونەوەم، نامومکینە سەترم

[/size]

[size=24]مه‌حــوی[/size][/center]

[center][size=19]ئەگەر بەدەستی من دەبوو
ئەو بولبولانەشم زیندانی ئەکرد
کە بەئارەزووی دڵی تۆ ناخوێنن..


YASSIN OMER
[/size][/center]

2

وه‌ڵام: لە ناکەس کارییا..... (مه‌حوی)

هۆنراوه‌یه‌یكی زۆر زۆر به‌هێزو كاریگه‌ره‌.من به‌ده‌نگیش هه‌مه‌و تامه‌كه‌ی زۆر خۆشتره‌.
ده‌سته‌كانت خۆش بێت بۆدانانی

3

وه‌ڵام: لە ناکەس کارییا..... (مه‌حوی)

جوانتر له‌ جوانترینه‌كان خۆت دیاریت كردووه‌، ئه‌ویش دێڕه‌ ره‌نگ كراوه‌كه‌یه‌ ..

ده‌سته‌كانت خۆش كاكه‌ گیان ..

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

4

وه‌ڵام: لە ناکەس کارییا..... (مه‌حوی)

dastt xosh bet renwar zor shi3reki jwant halbzhardwa
ba lay mnish aw du deray xot
shint  krdun la hamo jwantra  hamisha baxtawar byt

http://www.lamst-a.net/upfiles/4qi19779.jpg

5

وه‌ڵام: لە ناکەس کارییا..... (مه‌حوی)

دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم بؤ ئامادةكرنى ئةو شعرة جوانة

بةلام لةهةندئ ووشةى نةكيشتم نةمزانى ماناى جى دةكةينئ !!

[center]http://www.kurdupload.com/images/ORmS1345635726/iraqlive_1344459358_365.png

[size=20]

دەزانی؟!
هەندێک کەس هەرچەند بیانخوێنیەوە... ماندو نابی!
هەندێک کەس هەرچەند گوێی لێئەگری ... پێیان عادەتـــــ ناکەی
هەندێک کەس هەرچەند دوبارە ببنەوە .... دیسان شازن ، ئەلێی هێشتا نەتکردونەتەوە!


بینیوتە؟؟! گوێت گرتوە؟! هەندێک کەس بێ کۆتایین..
[/size][/center]

6

وه‌ڵام: لە ناکەس کارییا..... (مه‌حوی)

dast xosh

7

وه‌ڵام: لە ناکەس کارییا..... (مه‌حوی)

[size=16]ئه‌وه‌ شاحیره‌ ...
..دێڕه‌ ره‌نگکراوه‌که‌ شاز بوو...
ده‌ست خۆش
[/size]

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .