بابه‌ت: وڵاتی ئێران منداڵێك به به‌نزین كار ده‌كات!!!
وڵاتی ئێران منداڵێك به به‌نزین كار ده‌كات
شاراوه نییه كه وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین رێژه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانی تێدا به‌كار ده‌هێندرێت، له پاڵ ئه‌م هه‌موو جۆره مادده هۆشبه‌ره، خه‌ریكه منداڵێك له‌و وڵاته دیارده‌یه‌كی تری خۆگر و ئالووده بوون به به‌نزین داده‌هێنێت.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی (مێهر) بڵاویكردۆته‌وه له گهندێكی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ئه‌شره‌فیه‌ی شاری گیلان، منداڵێك به ناوی (محه‌ممه‌د ) خۆگری به‌نزین خواردن بووه و به‌بێ خواردنه‌وه و بۆن كردنی به‌نزین ئۆقره ناگرێت.
وه‌كو له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌م منداڵه به‌جۆرێك خۆگری ئه‌م ماده سووته‌مه‌نییه بووه، ئه‌گه‌ر بوتڵی به‌نزین لێوه‌ی دوور بێت و هه‌ست به بۆنی نه‌كات، ئه‌وا وه‌كو كه‌سێكی شێت و سه‌ر لێشێواوی لێدێت، بگره به‌بێ به‌نزین خه‌ویشی لێ ناكه‌وێت.
باوكی محه‌ممه‌د ده‌رباره‌ی كوڕه‌كه گووتوویه‌تی: ئه‌م منداڵه‌ی له ته‌مه‌نێك ئوڵفه‌تی به‌نزین خواردن بووه‌و ئێستاش به‌هیچ جۆرێك توانای ته‌رك كردنی نییه، ئه‌گه‌ر به‌نزینی لێ ببڕێت، ئه‌وا ده‌ست به سواڵی به نزیك ده‌كات و پێش به ماتۆڕسواره‌كان ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر نا ده‌ست به دزینی به‌نزین له ماتۆڕسكیله‌كان ده‌كات.
هه‌روه‌ها دایكی ئه‌و منداڵه بهنزینخۆره ئاشكرایكردووه كه ئه‌و كاته‌ی به‌م كوڕه‌ی دووگیانه بووه، زۆر به بۆنی به‌نزین فه‌رامۆشی هاتووه و زۆریش حه‌زی له بۆنه‌كه‌ی بووه.
ره‌نگه ئه‌مه‌ش یه‌كێك بێت له‌و كاریگه‌ریانه‌ی كه ئێستا كوڕه‌كه‌ی به‌مجۆره ئالوده و خۆگری به‌نزین خواردن و بۆنكردنی بووه.
له باره‌ی ره‌وشی محه‌ممه‌دی بهنزینخۆر، پزیشكی چاره‌سه‌ركاری ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م منداڵه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌نزین ده‌خوات و خۆگری بووه، به‌ڵام هیچ نه‌خۆشی یاخود نیشانه‌یه‌كی ترسناكی لێوه ده‌رنه‌كه‌وتووه و بگره له رووی جه‌سته‌ییشه‌وه زۆر باشه.
هه‌روه‌ها دراوسێكانیان ئه‌و منداڵه به كه‌سێك ساغ و به جووله ناساندووه و ده‌ڵێن: هه‌ر كاتێك ئه‌م منداڵه بۆ خواردنه‌وه‌ی به‌نزین گڕوێ ده‌گرێت، ئه‌وا ئارامی و بێده‌نگی گه‌ڕه‌كه ده‌شێوێنێت.
جێی ئاماژه‌یه له هه‌واڵه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م منداڵه ئاشكرا نه‌كراوه، باس له‌وه‌ش نه‌كراوه كه ئاخوا رۆژانه ئه‌م منداڵه چه‌ند لیتر به‌نزین ده‌خواته‌وه، ئایا وه‌كو ئۆتۆمبیله‌كان ئێران سیسته‌می كۆبۆنی به‌نزینی بۆ كراوه یا به‌پێچه‌وانه‌وه.
peyamner