بابهت: (-( خـــــــــــودایـــــــــــــــه ! )-)
[size=20]خودایە..
سروشێک بنێرەو حەرامى کە
ژەنینى فلوتەکەى غوربەت
تا ئیدى هێندە ئەشکمان پێ نەڕێژێ ئەو ژەنیارە
تۆ لە حزورى تەنیاییدا
وەرزێک تاجى سەوز دەخەیتە سەرى
جەرگى وەرزێک داخ دەکەیت و..
وەرزێک بۆ نمایشى شانۆیەکى زەرد
گەڵا گەڵا دەیهێنیتە سەما
بە ژەنینى کەمانچەى وەرزێکى ساردیش
قیژە دەخەیتە ئاسمان و هەورەکان دەگریێنى
بەڵام لە حزروى غوربەتدا
یار یەکجار بێتاقەتە
ئەو بەرگەى غەریبى ناگرێ
هەندێ لە خۆراگرى خۆتى پێ ببەخشە
تەنیایى گشت گیانى تەنیوە
تۆ فێرى کە بەرگەى تەنیایى چۆن بگرێت
پەنجەرەکە دەکاتەوە لە برى خۆر
نامۆیى دەڕژێتە ژورەکەى
لە برى من
تەنیایى باوەشى پیا دەکات
لە برى ژیان
مردن بانگى لێ دەکا
لە برى شیعر
سەفەر دەنوسێتەوە و..
لەبرى ئەمەل
بێزارى لە دەرگاى دەدات
خودایە
منیش بێ ئەو زەمەنێکە
ژیان لەبەردەم ماڵەکەمدا تێپەڕ نابێت
ئەگەریش بوو سەڵاو ناکات و دەڕوا
دەنگى دەرگا لێدان دێت و..
دەیکەمەوە کەس نابینم
تەماشایەکى کوچەکە دەکەم
دەبینم تەنها "با" پیاسەى تیا دەکات
لە چاوەڕوانى زەنگى تەلەفونەکانى ئەودا
وەکو شەم دەتوێمەوە و..
وا هەست نایبینمەوە
هێندەى دەنکە گێلاسێک عیشق مزرە
بەبێ ئەو
هێندەى باخى فیردەوس
خەریکم ئازار دەچنەوە لە دورى ئەو
هێندەى قەدەر نامۆییم لێ دەچۆڕێ
جانتاکەم پڕە لە فرمێسک و..
باوەشم پڕە لە تەنیایى
ماڵم پڕ لە هەناسەى سارد
خەونەکانم پڕە لەو
هۆش مەستە بە بیرکردنەوە لەو
خودایە
ئەم نامەیەم لێوەرگرەو بیخوێنەرەوە
یان بمگەیەنە بە یار
یانیش ئەوم بۆ بنێرەوە !!
ئــاوێــزان نـووری[/size]