بابه‌ت: ئه‌رجه‌نتین و به‌ڕازیل ساڵانه دویاری پێكه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن
[size=16]له‌سه‌ر پێشنیارێكی هاوبه‌شی نێوان خولیۆ گرۆندۆنای سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین و ریكاردۆ تیكسیرای سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی به‌ڕازیل، ئه‌ندامانی یه‌كێتی تۆپی پێی هه‌ردو وڵات بڕیاریاندا كه ساڵانه دو یاری دۆستانه له نێوان ئه‌و دو هه‌ڵبژارده به‌هێزه‌ی جیهاندا ئه‌نجامبدرێت.
به پێی ئه‌و بڕیاره نوێیه، یاریه‌كیان له شاری بۆینس ئایرسی پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتین و یاریه‌كه‌ی تریشیان له رۆدیۆ جانیرۆی به‌ڕازیل ده‌كرێت.
خولیۆ گرۆندۆنای سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین له‌باره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه رایگه‌یاند، یاری نێوان ئه‌رجه‌نتین و به‌ڕازیل تام و چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه‌و له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به په‌رۆشه‌وه ته‌ماشای ده‌كرێت، ئێمه‌ش له پێناو خۆشی به‌خشین به یاری تۆپی پێ و به‌ره‌و پێشتربردنی یاری تۆپی پێ له هه‌ردو وڵات‌دا ئه‌و بڕیاره‌مان دا‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ری.[/size]
سبه‌ی