بابه‌ت: ئافره‌تێكی ئێرانی ره‌جم ده‌كرێت: زینای له‌گه‌ڵ دوو پیاودا كردووه
[size=16]دوورگه- چالاكوانانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ له‌له‌نده‌ن ئاشكرایانكرد كه ئافره‌تێكی ئێرانی به‌ناوی (سه‌كینه محه‌مه‌د) له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه بڕیاری رهجمكردنی ده‌رچووه و ئه‌م ئافره‌ته‌ش داوای ئه‌وه‌ی كردووه كه پێش ئه‌نجامدانی رهجمكردنهكهی چاوی به منداڵه‌كانی بكه‌وێت..ئه‌م داوایه‌شی به نامه‌یه‌ك ره‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی كردووه. شایانی باسه حكومه‌تی ئێران به‌هۆی فشار و ره‌خنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا بڕیاری رهجمكردنی ئه‌و ئافره‌ته‌ی بۆ كاتێكی دیكه دواخست. هه‌روه‌ها ئێران ئه‌م ئافره‌ته‌ی به‌وه تاوانبار كردووه كه گوایه ساڵی 2006 له‌گه‌ڵ دوو پیاودا په‌یوه‌ندی سێكسی هه‌بووه و زینای له‌گه‌ڵ كردوون و پێشتریش به‌هه‌مان تاوان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه 99 جه‌ڵده‌ی لێدراوه. شایانی باسه ره‌جمكردن ئه‌وه‌یه كه كه‌سێكی زیناكار له‌ناو چاڵ ده‌نرێت و خه‌ڵكیش به به‌رد لێیده‌ده‌ن تا گیان له‌ده‌ست ده‌دات، له كورده‌وای خۆشمان‌دا پێی ده‌گوترێت: به‌ردبارانكردن[/size]