1

بابه‌ت: کێ نازناوی کوردستان دەباتەوە؟ ‌

http://knwe.org/wenekan/topepe5-8.jpg
[size=16]یارییەکانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ھەڵبژاردەی شارەکانی کوردستان لەھەڵەبجەی شەھید درێژەیان ھەیەو بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە یاریی کۆتایی ئەنجامبدرێت.
سلێمانی یەکەم ھەڵبژاردەی یاریی کۆتاییە
یارییەکانی ئەم پاڵەوانێتییە بەسیستمی چوونەدەرەوە بەدوو دۆڕاندن بەڕێوەدەچن، کاروانی یارییەکانیش لەڕۆژی دووشەممەی رابردووەوە لەھەردوو یاریگای کانی عاشقان و ئاسۆ بامۆکی دەستیانپێکرد.
ھەڵبژاردەی سلێمانی بەدوو بردنەوەی یەک لەدوای یەک لەھەردوو ھەڵبژاردەی ھەولێر (٤-٠)و دھۆک (٢-٠) بووە یەکەم ھەڵبژاردەی یاریی کۆتایی.
کەرکوک
یەکەم ھەڵبژاردەی ئاوت
ھەڵبژاردەی کەرکوک-یش بەدوو دۆڕاندنی یەک لەدوای یەک          (٠-١) بەدھۆک و (٠-٤) بەھەولێر، بوو بەیەکەم ھەڵبژاردەی ئاوتی پاڵەوانێتییەکەو نەشیتوانی لەھەردوو یارییەکەدا ھیچ گۆڵێک بکات.
ھەولێر دووەم ھەڵبژاردەی یاریی کۆتایی
دوینێ چوارشەممە (٤/٨) یاریی ژمارە (٥)ی پاڵەوانێتییەکە ھەردوو ھەڵبژاردەی ھەولێرو دھۆک ئەنجامیاندا.
یارییەکە بۆ ھەردوو ھەڵبژاردە یارییەکی چارەنووسساز بوو، چونکە براوەیان دەبووە ھەڵبژاردەی دووەمی یاریی کۆتایی و دۆڕاوەکەشیان دەبووە دووەم ھەڵبژاردەی ئاوتی پاڵەوانێتییەکە، سەرەنجام یارییەکە بەبردنەوەی ھەڵبژاردەی ھەولێر        (١-٠)کۆتایھات و لەگەڵ ھەڵبژاردەی سلێمانی یاریی کۆتایی دەکات.
یاریی کۆتایی
ئەمڕۆ پێنجشەممە (٥/٨) سەعات (٤)ی عەسر یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە ھەردوو ھەڵبژاردەی سلێمانی و ھەولێر ئەنجامیدەدەن.
بڕیارە یارییەکە میوان و ھاندەرێکی زۆر ئامادەی بینینی ببن و یارییەکەش لەیاریگای ئاسۆ بامۆکی دەبێت.
ئەحمەد سالار گۆڵکەری پاڵەوانێتییەکەیە
ھەڵبژاردەی سلێمانی لەیەکەم یاریی خۆیدا ئەنجامێکی زۆرباشی دەستەبەرکردو توانی (٤-٠) لەھەولێر بباتەوە، لەم یارییەدا ئەحمەد سالار-ی یاریزانی ئەو ھەڵبژاردەیەو یانەی سلێمانی ھاتریکی تۆمارکرد، لەدووەم یاریشدا پاش بردنەوە (٢-٠) لەدھۆک، گۆڵێکی تری کردو ئێستا بە (٤)گۆڵ گۆڵکەری پاڵەوانێتییەکەیە.[/size]
sp4kurd.tk

http://kurdup.com/up/uploads/picture/3440cfed8c.gif