بابه‌ت: ئیبراهیم تاتڵیس له هه‌ولێره و له ته‌له‌ڤزیۆنی (زاگرۆس)ه
[size=16]دوورگه- سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به ماڵپه‌ڕی دوورگه‌ی راگه‌یاند كه هونه‌رمه‌ندی توركی (ئیبراهیم تاتڵیس) ئێستا به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی چه‌ندین رێكلامی بازرگانی بۆ (ده‌شتی ئیبراهیم تاتڵیس) له شاری هه‌ولێره، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه تاتڵیس له ستۆدیۆكانی زاگرۆس tv خه‌ریكی تۆماركردنی ریكلامه بازرگانییه‌كانیه‌تی. جگه له‌مانه‌ش ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرایشی كرد كه كه‌ناڵی زاگرۆس Tv سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ته له‌گه‌ڵ ئیبراهیم تاتڵیس. شایانی باسه له یه‌كه‌مین سه‌ردانیدا بۆ كوردستان ئیبراهیم تاتڵیس له وه‌ڵامی پرسیاری (به‌رگه‌شت ئاكره‌یی) په‌یامنێری پێشووی زاگرۆس tv ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ( ئایا تۆ كوردیت یان تورك؟) ئیبراهیم به‌ڕشكاویی گوتی: (من توركی كوڕی توركم).[/size]